بێچوەکانی داعش

عەلی حوسێن کەریمی

گۆڤاری ژە هیومانیست راپۆرتێکی لەسەر نەوەکانی داعش ”ئەوانەی کە تەمەنیان لە نێوان ۱٠ بۆ ۱۱ ساڵان دا بوە کە لەگەل بنەماڵەتوندرەوەکانیان پەیوەندیان بە داعش کردوە چ لە ناو سوریا و عێراق چ ئەوانەی لە دەرەوەی ئەم دوو وڵاتە بەشدار بوون، کە ئێستا لە ژێردەستی هەسەدە لە کەمپەکانا لەژێر چاودێرین” بڵاو کردۆتەوە.

ڕاپۆرتەکە بەناونیشانی ‘بێچوەکانی داعش’ە، ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە کوردەکان لە کامپی هۆڵ و ڕۆژ، ژمارەیەکی زۆر لە هەرزەکارەکانی جێماوی ناوچەکانی ژێردەستەی داعش  و کوری ئەو داعشانەن کە باوک و دایکیان ئەندامی داعش ببون پاراستوەو هەوڵی پەروەردەکردنەوەیان دەدەن.

گۆڤارەکە دەڵێت ڕاستە زۆر لە بارەی ئەو ٦٠ هەزار کەسەی کە لە کەمپی هۆڵدان نوسراوە کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن بەتایبەت دوای ئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا شەمیمە بێگومیان لە کامپەکە دۆزیەوە دوای ئەوە حکومەتی بەریتانیا مافی هاوڵاتی بونی لێسەندەوە، ئەمەش دیبەتێکی زۆری لەناو خەڵک دروستکرد چ ئەوانەی لەگەڵ بڕیارەکە بون چ ئەوانەی دژی بون، لە ناو کامپەکەدا ژنە داعشەکان چەند ئەندامێکی ناو کەمپەکە کە هەر ئەندامی داعشبون کوشت لەسەر ئەوەی کە وەک پێویست ئەرکە دینیەکان جێبەجێ ناکەن، بەجۆرێک کەمپەکەیان والێکرد بو کە بۆ پاسەوانەکانیش زەحمەت بو بچنە ناو کەمپەکە.

بەڵام کەمترین زانیاری لەبارەی سەنتەری چاکسازی نەوجەوانانی هەسەدە مان بیستوە کە گشت هەرزەکارانی داعش لە سەنتەرەن بۆ پەروەردەکردنەویان دەرکردنی فیکری داعش لە لە مێشکیان.

 

نەوەیەکی تر لە چەکدارەکانی داعش

ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان دە بۆ هەژدە ساڵانە ئەو نەانەبو کە داعش پەروەردەی دەکردن بۆ جەنگ و راهێنانی سەربازیان پێ دەدرا، هەمو ئەوانەی لەو تەمەنەدابون لەبەرەکانی جەنگ گیران لە لایەن هەسەدە و یەپەگە نێردرانە سەنتەری چاکسازی لاوانی هۆوری.

ئەم سەنتەرە لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە زیاتر لە ٨٠ هەرزەکاری کوری لەخۆ گرتوە کە زۆرینەیان سوری و عێراقین،لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە وانەی کە لە دەرەوە چونەتە سوریا.

سوری و عێراقیەکان لەوێ دەیانهەوێت حوکمی زیندانیەکەیان تەواو بکەن، بەڵام ئەوانی تر لەبارودۆخێکدان کە تەنانەت حکومەتی خۆجێی ڕۆژئاواش نازانێت داهاتویان چی دەبێت چونکەوڵاتەکانی خۆیان وەریان ناگرنەوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت سەرەرای ئەوەی کە تەمەنیان کەمە بەڵام زۆرێکیشیان ترسناکن چونکە لەژێر دەستی داعش هەوڵدراوە هەستە ئینسانیەکەیان لەناو ببرێت، کە لە بەرچاوی ئەوان لە ناوچەکە گشتیەکان خەڵک لە سێدارە دەاوە و خەڵک سەربراوەو  ڤیدیۆکەیان بڵاوکراوەتەوە، تەنانەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ٨ بۆ ١٥ ساڵی دابوە ڕاهێنانی سەربازیان پێکراوە و فێرکراون چون سەر ببرن و خۆیان بتەقێننەوە ،لەسەر بنەمای فیکری ئیسلامی توندرەو کە داعش کاری لەسەر دەکرد پەروەردەکراون.

توانایەکی زۆر لە لایەن چەکدارانی داعش بۆ ئامادەکردنی ئەو نەوەیە بەکار هاتوەچونکە وەک نەوەی تازەی بەرەی شەر  بەرامبەرهاوپەیمانان سەیردەکران لەلایەن داعشەوە.

 

رەتکردنەوەی یەکسانی ڕەگەزی

ڕەهێڵە گوپتە ی نوسەری راپۆرتەکە دەڵێت فیکر و پارادایمی یەکسانی رەگەزی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات خرایە پراکتیکەوە لە بەرەکانی جەنگ و سیستەمی بەرێوەبردن داعشی توشی تێکشکاندن کرد چونکە چەکدارە داعشەکان لە ترسی ئەوەی کەبە دەستی شەرڤانە ژنەکان بکوژرێن ناچنە بەهەشتەوە بەردەوام بەرەکانی شەریان جێدەهێشت.

بەپێی گوتەی کارمەندانی سەنتەرەکە کاتێک لە سەرەتاداهەرزەکارەکان دەهێنرانە سەنتەرەکە تەنانەت هەوڵیاندەدا سەیری کارمەندە ژنەکان نەکەن و تەوقە و بەرکەوتنیان نەبێت بەهیچ شێوەیەک و تەنانەت رەتیاندەکردەوە وەڵامیشیان بدەنەوە تەنانەت لە پۆلەکانی خوێندنیش بەشداریان نەدەکرد چونکە وا فێرکرابون کە لە رووی ئایینیەوە شەرمە لەلایەن ئافرەتەوە فێری خوێندن و زانین ببن، سەرەنجام توانیان ئەوە قەبوڵ بکەن و تەنانەت بەتامەزرۆیشەوە بەشداببن تەنانەت گەر رۆژێک یەکێک لە مامۆستاکان یان کارمەندەکان نەچوبان بو سەنتەرەکە پرسیاریان لە هۆکاری ئامادەنەبونیان دەکرد.

فەلسەفەی چاکسازی و پەروەردە لەسەر بنەمای دیموکراتی و کلتوری یەکتر قەبوڵ کردن و لەناوبردنی فیکری داعش بنیاتنراوە کە کردارێکی رۆژانەی بەردەوامە، هەر چەندە ئاین وەک بابەتێکی حەساس وێنا دەکرێت.

چیرۆکی ئەحمەدی میسری یەکێکە لە نمونەکان کە ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە، کاتێک باوکی وەک ئەندازیاری پەیوەندیەکان  لە سعودیە کاری دەکرد ئەحمەدی وا راهێنابو کە حەرامە گفتوگۆ و مامەڵە لەگەڵ ئافرەت بکەیت، دواجار ئەو فیکرە وای لە باوکی ئاحمەد کرد لە وەڵامی بانگەوازی داعش   خۆی و بنەماڵەکەی پەیوەندی بە داعش بکەن ، لە کاتێکدا ئەحمەد تەمەنی ١٢ساڵان بو لەگەڵ دایکی و لەگەڵ سێ براکەی.

باوکی ئەحمەد بەرپرسێکی داعش بوە لە ڕەقە دواتر لەوێ بوەتە بەرێوەبەری قوتابخانەیەکی پەروەردەکردنی بێچوەکانی داعش بەهۆی کارێکی نادیار بانگکراوە بۆ موسڵ و لەوێ بەدەستی چەکدارەکانی داعش خۆیان کوژراوە بەهۆی ئەوەی کە هەڵسوکەوتی بەپێی پەیرەوەی داعش نەبوە و ئەو گەیشتبوە ئەو باوەرەی کە داعش ئیسلام وەک بەهانە بۆ توندرەویەکانیان بەکاردەهێنن، سەرەرای ئەوەش کە بنەماڵەکەی ئەحمەد توشی دەردەسەری زۆرهاتن لەلایەن داعش بەڵام ئەحمەدوەک چەکدارێکی داعش  لە چەندان شەر بەشداری کردوە دواجار ئەحمەد لە ڕەققە دەسگیرکراوە لەلایەن سوریای دیموکرات لەکاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ بوە.

ئەحەمد کاتێک چوەتە سەنتەرەکە کەسێکی کەمێک گۆشەگیر و بێ دەنگ و هەروەها هەوڵی داوە تێکەڵ نەبێ . نەیدەتوانی باش خۆی لەگەڵ قۆناخە تازەکە بگونجێنێت .

دوای تێککشکانی داعش ئەو وەک ئەدامێکی ئەم گروپە لە رووی دەرونیەوە دارووخا بو ، دواتر مامۆستا و چاودێرانی سەنتەرەکە هێواش هێواش توانیان وا لە ئەحمەد بکەن کە باشتر لەگەڵ سیستەمی کەمپەکە بگونجێت .

دواتر ئەحمەد بوە چاودێر و کاراکتەرێکی پۆزەتیڤ لە کەمپەکە ، هاوکاری ناوجەوانانی کەمپەکەی دەکات و زیاتر گرینگی بەوانەکانی دەدات و بەشداری گفتوگۆکان دەبێت.

هەرچەندە ئەحمەد چەند چارێک پرسیاری کردوە کە کەی لە سەنتەرەکە دەچێتە دەرەوە و کەی بنەماڵەکەی دەبینێتەوە، بەڵام ئەحمەد لە بارودۆخێکدایە وڵاتەکەی نایانەوێتەوە،

هەرچەندە کەمپەکە زیندانە بەڵام هەڵدراوە ئازادیەکی زۆریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە گونجان و نۆرمالی بکەن.

 لە ناو سەنتەرەکە گیراوەکان زیاتربە خوێندن و نوسین ، وانەی هونەری و زانستی کاتەکانیان بەسەر دەبەن .

لەناو سەنتەرەکە فێری خەیاتی و هونەری دەستی و کۆرسی مۆسیقا و سەرتاشیان بۆکراوەتەوە.

جیاواز لە سیستەمی داعش کە تەنها قورئان ،قورئان قورئان.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە هاتوە کە چەکدارە بێگانەکان زیاتر توندرەوتر دەردەکەون ،بەڵام هەرچی ئەوانەی خەڵکی سوریاو عێراقن زیاتر لەژێر کاریگەری بارودۆخی ئابوری ژینگەی روویان لە داعش کردوە.

لەگەڵ سەختی باروو دۆخەکە گورانکاری ئەرێنی کراوە لە فیکر و ئایدیا ی ئە هەرزەکارانە کە ئێستا یاری تۆپی پێ دەکەن زیاتر گرینگی بە انەکانیان دەدەن جارجار لەگەڵ ماڵەوەیان پەیوەندی دەگرن .

هەرچەندە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات قورسە بەهۆی ئەوەی کە بەرامبەر تورکیا و داعش لە جەنگدان وە هاوپەیمانان هاوکاری پێویستیان ناکەن بەڵام بە فیکرو ئایدیای دیموکراتیک زیاتر ژینگەیەکی هێمن و یەکترقەبوڵکردن هاتۆتە کایەوە

هەروەها چێکی بکە

هەشتی مارسی ژنان

*رووبار یوسف   هەموو ٨ی مارس، لە هەموو جیهاندا ڕۆژی ژن وەک دانپێدانانێک بە دەستکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *