توندڕەوی لە ئایینەوە بۆ خۆشەویستی

دانای شەهید جەزا

ئێستا لە جیهانی مۆدێرن و کۆمەڵگەی گلۆباڵ چەمک یان بیری توندڕەوی یان پەڕگیری (تطرف) لە تەنیشت بیرکردنەوە یان ئایدیۆلۆجیا نەرێنییە نەخوازراوەکان ڕیزبەندی کراوە، ئەگەر نەڵێم لە هەندێک کۆمەڵگە یان وواڵت لەڕیزی تیرۆر دانراوە.

بیری توندڕەو ئاڕاستە و سەرچاوەی زۆرە، بەتەنها پەیوەست نییە بە ئایننەوە، هەرچەندە خەڵکانێکی زۆر لە دوای شەستەکانەوە لە ڕێگەی توندڕەوی ئاینەوە ئاشنای ئەم دەستەواژەیە بوون، بەاڵم لە ڕاستیدا توند ڕەوی لە زۆر شتدا هەیە.

لە بابەتێکدا کە هێڵی سور بەزێندرا، ئیتر بەرەو خراپی ئەڕوات….. چۆن…؟ با بە چەند نمونەیەک ڕونی بکەمەوە….ئایین پەیوەستە بە خواستی تاکە کەس و ئازادی لە چۆنێتی پەیوەندی تاک لەگەڵ پەروەردگار. بە دڵنیاییەوە لە مێژووی کۆن و ئێستاشدا ئایین بووە کە توانیویەتی کۆمەڵگە پتەو بکات و نەریت بپارێزێت و ژیانی مرۆڤ لەگەڵ سروشتدا ڕێک بخات.

ئەمە کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات، بە ڕەچاوی جیاوازی ئایین و کۆمەلگەکان. بەاڵم دواجار ئایین پەیوەستە بە پەیوەندییەکی ڕۆحی نێوان مرۆڤ و پەروەردگار. ئەوەی ئەمەوێت بیلێم ئەمەیە، ئەو ئایینداریی و پەیوەندییە ڕۆحانییە ئەوەندە ئاساییە و جوانە کە لە سنوری خۆی تێپەڕ نەکات و دەستێوەردان لە سنوری ئازادی مرۆڤ یان کۆمەڵگە نەکات یان زیادەڕەوی تیادا بێت، ئەگینا ئەگەر ووشیاری نەبێت، ئەوا توندڕەوی لە ئایینداری سەردەکێشێ بەرەو پەڕگیری. واتا بە ووشەیەکیتر، تاڵە دەزویەک سنور هەیە لە نێوان ئاینداری قوڵ و توندڕەوی، ئەگەر کەسێک ئاگاداری ئەو هێڵە سورە نەبێت، ئەڕوات بەرەو توندڕەوی ئایینی و ڕێز نەگرتن لە تاک و کۆمەڵگە و پێکەوە ژیان ئیتر بەرەو تیرۆر و تێکدان.هەمان توندڕەوی لە ئازادیشدا هەیە. بە بۆچونی خۆم، و ئەوەی لە بیرمەندانیش تێگەیشتوم، ئازادی ڕەها بونی نییە. ئازادی لە چاالکی سیاسی، ئازادی ئابوری، ئازادی تاک لە کۆمەڵگە، و ئازادی ڕۆشنبیری و زۆری تری کایەکانی ژیان ئازادییەکی غەریزییە و مافی تاکە بژی لە چوارچێوەی ئەو ئازادییەی ڕێز لەو تاکە دەگرێت و ئەو تاکەش ڕێز لە ئازادی ئەویتر دەگرێت. کەواتە ئازادی تاک و کۆمەڵگە ئەوەندە گۆڕەپانی هەیە دەستێوەردان نەکاتە سەر ئازادی کەسێکیتر یان کۆمەڵگەیەک. لێرەدا ئەبێت بیری ئەوەمان هەبێت “ڕەها” لە هیچ شتێکدا نییە، بە ئازادیشەوە. ووبارە، لە نێوان ئازادی زۆر و ئەناشیزم (فەوزا) تاڵە دەزویەک هەیە کە جیای ئەکاتەوە. واتا ئازادی ئەوەندە جوانە کە لە سنوری خۆی تێپەڕ نەکات و بە ڕەهایی و بێسنور ئازادی بەکار نەهێنرێت، ئەگینا کە ئازادی توندڕەوی تیادا کرا، ئیتر بەروە فەوزا و پێشێلی یاسا و وێرانکاری کۆمەڵگە و ژیان ئەڕوات.پرسی توندڕەوی لێرەدا ناوەستێت بەڵکو تێکەڵی الیەنی تریش ئەبێت و پەل ئەهاوێت. بۆ نمونە، توندڕەوی لە سیاسەتدا. ئەمەیان ئاسانە. هیچ وواڵتێک نییە لەسەر بنەمای دەستور یان یاسا پێكنەهێنرابێت، چونکە بەبێ یاسا ژیانی ڕۆژانەمان ڕێک نابێت. لە کۆمەڵگەیەک بۆ وواڵتێک ئەمە جیاوازە. توندڕەوی لە سیاسەت و ئایدۆلۆژیای سیاسی ئاڕاستەی بەرەو دیکتاتۆرییەتە و چاری نییە. جارێکیتر، هێڵێکی هەستیار و سنورێکی سور هەیە لە نێوان سەنتەربونی بڕیاڕ “مرکزیة القرار” و بەڕێوەبردنی وواڵت بەرامبەر پێخزان بەرەو توندڕەوی و دیکتاتۆرییەت یان تۆتالیتارییەت.بۆیە گرنگە سیاسەتمەداران و دەوڵەتمەدارانمان ئاگاداری ئەم هێڵە سورە هەستیارە بن نەک پێیان بخزێت.توندڕەوی لە خۆشەویستیشدا هەیە.

خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان غەریزەیەکە بەدەست کەسەکان نییە. ڕاستە هۆکار و بارودۆخێک مرۆڤەکان بەیەک ئەگەیەنێت و خۆشەویستی دروست ئەبێت، بەاڵم دواجار خۆشەویستی هەستێکی غەریزەییە لە هەمو مرۆڤێکدا کە خۆی دورست ئەبێت. هەرچەندە گرنگە هەندێک جار ووریای شتێک ببین ئەویش تێکەڵ بوون لە نێوان خۆشەویستی وەک هەستێکی غەریزەیی مرۆڤ بەرامبەر مرۆڤێکیتر لەگەڵ هەستی ڕاهاتن لەگەڵ مرۆڤێکدا. مەبەستم ئەوەیە، بۆ نمونە، مرۆڤێک ئەوەندە نزیکە لە مرۆڤێکیتر و هەردەم پێکەوەن یان پێکەوە دەژین، هەستێک دروست دەبێت کە نزیکە یان لە خۆشەویستی دەچێت، بەاڵم لە بنەڕەتدا ئەوە ڕاهاتنە لەگەڵ ئەو کەسە و نزیکی لێوەی نەک خۆشەویستی. بۆیە هەندێک جار الی کەسەکان ئەم دوو هەستە تێکەڵ ئەبێت. بابگەڕێینەوە سەر توندڕەوی جارێکیتر. لێرەدا بە دێڕێک ئەڵێم، هێڵێکی سور هەیە لەنێوان خۆشەویستی وەک هەستێکی غەریزەی لەگەڵ ڕق یان موڵکداری مرۆڤ. واتا خۆشەویستی ئەوەندە جوانە و ئەوەندە قبوڵکراوە کە لەچوارچێوەی رۆمانسییەتی هەسەتەکە تێپەڕ نەکات و زیادەڕەوی و توندڕەوی لە خۆشەویستیدا نەبێت ئەگینا بەروە ئەوە ئەڕوات کەسەکە ئەویتر بە موڵکی خۆی بزانێت دواجار بەرەو ڕق و پێکدادانی هەستەکان کە ئەنجامەکەی هەڵگەڕانەوەی سەرلەبەری ئەم هەستە جوانە ڕێزلێگیراوە بەرەوە برینداری هەستەکان و لەکەدارکردنی خودی خۆشەویستی.لە کۆتا دێڕما ئەڵێم، ئێمەش وەک کورد و کوردستانی زۆر گرنگە خۆمان لە توندڕەوی نەتەوەیی بپارێزین و دواکەوتەی ئەو ئاڕاستانە نەبین کە کۆمەڵگەکەمان بەروە توندڕەویی و دوژمنایەتی دژی نەتەوەکانیتر ببات. من دژی تورک، فارس، عەرەب، ئەرمەن، ئینگلیز، ئەڵمان، هتد… دژی هیچیان نیم. وەک مرۆڤێکی کورد، کە شانازی بە نەتەوە و گەلەکەمەوە ئەکەم، ڕێز لە مرۆڤایەتی و نەتەوەی هەمو ئەم گەالنە و لە جیاوازییەکانمان ئەگرم و چاوەڕوانیشم ئەوان وابن. خۆ ئەگەر کەسانێک، یان ڕژێمێکی سیاسی وواڵتێک، هەڵتۆقێت و توندڕەو بێت، ئەوا باجی توندڕەوییەکە خۆی لێی بەرپرس ئەبێت و لە کۆمەڵگەی ئێستەی جیهاندا، کە بە ئاڕاستەی ژیانێکی مەدەنی میانڕەوی مۆدێرن دەڕوات، جێگەی نابێتەوە. بۆیە توندڕەوی لە ئاوخواردنەوەش زیانی هەیە.

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *