کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوت لە عێراق بە نهێنیی بەردەوامن لە دەردانی گازە ژەهراوییەکان

راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایسی بریتانیی ئاشکرایئەکات، کۆمپانیا گەورە جیهانییەکانی نەوت لە عێراقدا، بەردەوامن لە دەردانی گازە ژەهراوییەکان کە ئەبنە هۆی زیادبوونی گەرمی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوا.

لە دەرهێنانی نەوتدا سووتاندنی گازی سروشتیی زیادە بەکار ئەبرێت، کە بەشدارە لە گەرمبوونی جیهان لە ڕێگەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان.

سەرەڕای بەڵێنەکانی سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەباڵاکان و زۆرێک لە وڵاتان بۆ کۆتاییهێنان بەو شێوازی کارە ڕۆتینییە تا ساڵی ٢٠٣٠، لە وڵاتانی وەک عێراق هێشتا دەردانی گازە ژەهراییە مەترسییدارەکان بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٢ عێراق دووەم گەورەتریین سەرچاوەی هەڵگیرسانی گاز بووە لە سەرانسەری جیهاندا، تەنانەت لە کاتێکدا ئامارەکان دەریدەخەن کە وڵاتەکە دوو هێندە خێراتر لە تێکڕای جیهانی گەرم ئەبێت.

ئاماژەی بەوەکراوە، “وڵاتانی ئەمەریکا، نەیجیریا و مەکسیک لە گەورەتریین بەشداربووانن لە سوتاندی گاز، سەرەڕای دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویی، هۆکاری ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پابەندبوونی حکومەت و کۆمپانیاکان بەو دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییانە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی ڕێکخراو و حکومەتە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بەردەوامن لە جێبەجێکردنی شێوازە ڕۆتینیەکانی سووتاندنی گاز، لەکاتێکدا هەندێکیان سووتاندنی سنوورداریان کردوە بۆ گۆڕینی شێوازەکان بۆ بەدیلێکی دۆستانەتر بۆ ژینگە، ئەوانی دیکە نەیانتوانی بەدوای چارەسەرێکی جیاوازدا بگەڕێن، بۆیە بەبێ ڕێسای توند بۆ سنووردارکردنی ئەو کارە، پێناچێت دۆخەکە بگۆڕێت.

لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، “بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر پێوانەکردنی ئاستی پیسبوون لە نزیک کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق ئەنجامدراوە بۆ باشتر تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی سوتاندنی گاز، دەرکەوتووە کە بەشێک لە گەورەتریین کۆمپانیاکانی نەوت لە جیهاندا بە تەواویی ڕاپۆرتی دەردانی سووتانی گازی ژەهراوییان نادەن، کە بەو مانایەیە پێشکەوتنی بەدەست هاتوو لە بەڵێنەکانی کەشوهەوا زۆرجار زیادەڕەوی تێدا دەکرێت.”

ئاماژە بەوە کراوە کە “لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئاستی بەنزینی هەوا لە دەوروبەری چوار کێڵگەی نەوتی عێراق، لەنێویاندا کێڵگەی رومەیلە کە گەورەترینە لە وڵاتەکەدا، ئاستی پیسبوونی بەرزی دەرخستووە. هەروەها لێکۆڵینەوەکە شیکاریی بۆ نمونەی میزی منداڵان کردوە کە بوونی ماددە ژەهراویەکانی ئاشکرا کردوە کە پەیوەندییان بە بەرکەوتنی سووتانی گازەوە هەیە، کە هۆکاری زیادبوونی شێرپەنجەی خوێن لەنێو منداڵانی ناوچەکانی باشووری عێراق ڕوون دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایسی راشیگەیاندوە، “کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ئەمریکا و بەریتانیا بەردەوامن لە سوتاندنی گاز، چونکە ئەم کردارە ماوەیەکی زۆرە بە باشی جێگیر بووە و ئاسان و تێچووی کەمی هەیە. جگە لەوەش نەبوونی ڕێسای گونجاوی حکومەت سەبارەت بە چالاکییەکانی سوتاندنی گاز ڕێگەیان پێدەدات، ئەم کارە کاریگەری لەسەر ژینگە و تەندروستیی گشتیی هەیە لە زۆر شوێنی جیهان.”

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …