ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی ژینگەی عێراق، داوا لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئەکات ئاو بۆ زۆنگاوەکان زیاد بکات، هاوکات هۆشداریی لە “کارەسات”ی ژینگەیی دا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندوە، “بانگەوازییەکیان ئاڕاستەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردوە بۆ زیادکردنی ئاوی زۆنگاوەکان بەتایبەتیی حەویزە لە میسان، کە بەدەست (کارەسات)ی ژینگەییەوە دەناڵێنێت و هۆرەکەشی… وشکە ساڵییە.”
پێشتر ڕوانگەی سەوزی عێراق ئاماژەی بەوەکرد بوو کە لە قەزای مەجار لە پارێزگای میسان میلیۆنان ماسی لە ئەنجامی کەمی ئاو مردون.