ئایا بارزانی بەرپرسە لەبەرامبەر کوشتارگە و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی؟

وەرگێرانی لەئینگلیزییەوە: ڕەگـەز کەمال

لەسەرەتای نوسینەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر ئەستەمە وڵاتێک بدۆزیتەوە کە سەرکردەکەی هێندە بێباک بیت بەرامبەر میللەتەکەی، و داوا لە سوپاکەی بکات بکشێنەوە بەبێ بەرگریکردن لێیان لە سەختترین شەڕو ناهەموارترین دۆخدا، کە هاونیشتیمانیانی کەوتونەتە ژێر دەستی دڕندەترین هێزی تیرۆریستی لە جیهان. بەڵام، ئەمە روویدا لە هەریمی کوردستان – عێراق.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، مسعود بارزانی داوای لەهێزەکەی کرد کە پاشەکشە بکەن لەناوچە ئێزیدی نشینەکان بەبێ شەڕکردن و وەستانەوە دژی داعش.
بەگوێرەی دەستوری داعش، کوشتنی پیاوانی ناموسوڵمان و بردنی ژنەکانیان وەک کۆیلەی سێکسی ڕێگەپێدراوە و حەڵاڵە. سەرەرای زانینی ئەم یاسایەی داعش، بارزانی بریاری کشانەوەی هێزەکەی دا بێ ئەوەی یەک فیشەک بتەقێنێت یان لانی کەم بەرگری لەم خەلکە بکات و هەوڵبدات نەکەونە ژێر دەستی ئەم هێزە دڕندە.
نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە موسڵ دەژین، زۆرینە لەو ناوچانە ئێزیدین و پەیڕەوی ئاینی کۆنی کوردان دەکەن کە زەردەشتیە. شەبەک کوردن لەسەر مەزهەبی شیعەن. ئاشوری مەسیحی و تورکمانی شیعە. لەئیستادا هەریەک لەم نەتەوانە بەر ئەم جینۆسایدە کەوتوون لەلایەن داعشەوە، و تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هەلناگرێت کە ئەمەی لەعێراق رویدا چی بوو.
داعش ڕێگەی بە چەکدارەکانی داوە کە هەر ئافرەتیک سەر بەیەکێک لەم نەتەوانەی سەرەوە بێت، هەرکاتیک بیانەوێت دەتوانن وەک کۆیلەی سێکسی بیبەن. بەنمونە: یەکێک لەچەکدارەکانی داعش، کچێکی ٧ ساڵانی مەسیحی بردبوو بۆئەوەی ببێتە هاوسەری، بەلام دواتر لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە ڕزگارکرا دوای ئەوەی کە چەکدارەکەیان لەناوبرد.
ئەمە سەرەرای ئەوەی کە بارزانی زیاتر لە سەد هەزار پێشمەرگەی لەبەردەستە کە لەپارەی نەوتی هەرێمی کوردستان بودجەیان بۆ دابین دەکرێت، وە هەر لەڕێگەی نەوتەکەیەوە پەیوەندیەکی پتەوی دامەزراندووە لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەی ولاتانی رۆژئاوا ئەمەش وایکردووە کە بێباک بێت لەهەر تاوانێک کە ئەنجامی دەدات دژی مرۆڤایەتی و بەشێکی جیهان لێی بێ دەنگ بن. لەئێستادا ، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان داوادەکەن کە بارزانی زیندانی بکریت و بدرێتە دادگای لاهای “بۆ تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ” لەبەرامبەر ئەم جێهێشتنەی ئێزیدیەکان بۆ هێزیکی درندەو تیرۆریست لە شەنگال، هاوشێوەی بەدادگا گەیاندنی سەرۆک میلۆسڤیجی یۆگۆسلافی لە کۆسۆڤۆ.

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *