پەدەکە هێزێکی زیاتر رەوانەی کۆرەژارۆی ناوچەى زاپ کرد

لە ناوچەی کوڕەژارۆی زاپ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و ئەرتەشی تورکی داگیرکەر شەڕێکی قورس بەرێوە دەچێت. هاوکات  پەدەکەش هێزێکی گەورەی رەوانەی کۆرەژارۆ و شێڵادزێ و دێرەلووک کردووە، کە دەکەونە دامێنی چیای کۆرەژارۆ.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە ناوچەیەکانەوە بەدەستگەیشتوون، پەدەکە هێزێکی گەورەی بەرەو شارۆچکەی شیلادزێ و دێرەلووک ناردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەدا و لە چیای کۆرەژارۆ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و ئەرتەشی تورک شەڕێکی قورس بەرێوە دەچێت.

ڤیدیۆی ئەو جموجوڵ و گواستنەوەی هێزی پەدەکە بەرەو کوڕەژارۆ و ناوچەکانی شیلادزێ و دێرەلوک تۆمار کرا.

هەمان سەرچاوە راشیگەیاند، پەدەکە بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی گەریلا.

.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *