حکومەتی عێراق بڕی 10ملێۆن دینار دەدات بە  بەشیک لە فەرمانبەران

عەتا شەمێرانی

ئێستا عێراق گەوورەترین شێتخانەی دنیایە،سەکۆی مرۆڤە نەخۆش و سەرڵێشێواوەکانە،ژینگەی عێراق ناتەندروستترین ژینگەی دنیایە.مرۆڤ لەناو ئەو جوگرافیایەدا، سلاك بووە سلاك.

لەناو ئەو دۆخە داتەپیوو وێرانەیەی عێراق،لەناو ئەو هەمووە گرفت و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەدا،لەناو ئەو هەمووە ڕق و ململانێیەدا،ئاخر کەی وەختی ئەو جۆرە بڕیارانەیە.وێرانکردنی ژیانی ژنی یەکەم و مناڵەکان لە پای چی؟تێکدانی شیرازەی خێزانەکان لەپای چی و بۆچی!؟هاندانی نێرەکان بۆ هاووسەرگری دووەم و سێهەم و چوارەم،لە پای چی؟!!

ژنهێنانەوە واتە بەرهەمهێنانی مناڵی زیاترو زۆرتر،واتە گەوورەکردنی کێشە خێزانییەکان،واتە درووستکردنی ڕق وململانێی کۆمەڵایەتی،واتە دەمە بۆڵەو پرتەی شەووڕۆژ،واتە زیادکردنی شەڕەجنێوو چەقەچەقی ژنەکان.کە مناڵیشت هێنایە دنیاوە،دەبێ بەرپرسیارێتی پەروەردەکردن و گەوورەکردن و فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە،بگریتە ئەستۆ، مناڵ پێویستی بە چاودێری تەندرووستی و پەروەردەیەکی تەندروست هەیە، پێویستی بە قوتابخانەو ژینگەیەکی تەندروست هەیە،مناڵەکان پێویستییان بە نەخۆشخانەو مەڵبەندی تەندرووستی هەیە،پێویستیان بە ژەمە خواردنی تەندروست هەیە!!

خۆ ئەگەر حکومەتی عێراق لەخەمی ئەو هەمووە ژنانەدایە کە مێردەکانیان لەدەستچووە،با بەجۆرێکیتر بڕیاری بدایە،بۆ نموونە هەزاران پیاوی بێ ژنیش لەعێراقدا هەیە،با حکومەت پارە بۆ ئەو پیاوە بێ ژنانە تەرخان بکات،ئیتر بۆچی هەر ئەبێ ژن بهێنرێ بەسەر ژندا؟!!

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *