محەمەد عەبدوڵڵا
له هه‌ولێر، ژنێک کۆتایی به‌بێده‌نگی هێنا و تووڕه‌یی خه‌ڵکی هه‌ولێری هێنایه زمان. نه‌بوونی هه‌لی کار و خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌تی ئاو و کاره‌با که‌سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکن و که‌پێویستین و پێویستی به‌داخوازی و چالاکی نییه، نه‌بوونی ئه‌وانه نیشانه‌ی فه‌شه‌لی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م هه‌رێمە‌یه. هه‌رێمی کوردستان که ده‌وڵه‌مەنده به‌ئاو و کشتوکاڵ و سامانی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و به‌تایبه‌تی غاز و نه‌وت، به‌ڵام لاوازه له‌ڕووی عه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردن، بۆئه‌وه‌ش ته‌واوی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه له‌لایه‌ن چه‌ند حزب و بنه‌ماڵه یه‌ک پاوان کراوه، بۆ پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌شێکی زۆری ئه‌و داهاته‌ی هه‌رێم ده‌خه‌نه خزمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان.
دیاره سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه و توندوتێژی و گرتن، به‌تایبه‌تی گرتنی چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسان، که ده‌نگ و چاوی خه‌ڵکن به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌کرد بێده‌نگی تاسه‌ربێت، تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵکی پایته‌خت، به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنێکی بەرخودێر هه‌ولێری هه‌ژاند و کۆتایی به‌بێده‌نگی هه‌ولێر هێنا. به‌ڵام بۆچی ژنێک؟ ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین، ئه‌گه‌ر ئاو نیشانه‌ی ئاوه‌دانییه، ئه‌وا ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵگه‌ش به‌رهه‌می ژنه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه، ژن له واتای نرخ و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه ئه‌زانێت، له‌و شوێنه‌ی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه بنپێ ده‌خریت، ژنیش ده‌زانێت چۆن غه‌زه‌بی خۆی ده‌بارێنێ، ئه‌و ژنه بوو به‌سمبوڵ و گۆڕینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بوو به‌ئه‌مری واقیع.