کێ لە پشت ئاگرەکانی تورکیاوەیە؟

ساڵح میراودەلی

ھاوڕێیەکی کوردم ھەیە، خەڵکی باکوری کوردستانە، سەرمایەدارە و خاوەن کۆمپانیای گەورەی ئاوەدانکردنەوەیە، لە ھەرێمی کوردستانیش چەند پڕۆژەیەکی ئەنجامداوە.

وەک بابەتی ڕۆژ سەبارەت بە ئاگر کەوتنەوەکانی تورکیا قسەمان کرد.

لە وەڵامدا گوتی:

دەستەیەکی بەھێز لە ناو حکومەتی تورکیا لەپشت ئەو ئاگر کەوتنەوانەن، بەشی زۆری ئەو ناوچانە شوێنی گەشتیارین، دوای سوتانیان لە چەند ساڵی داھاتوودا ھەموویان دەبنە شوێنی گەشتیاری و ئەوانەشی پڕۆژە گەشتیاریەکان لەو شوێنانەدا بنیات دەنێن، ھەر ئەو کەسانەن لە پشت ئاگرەکانەوەن.

گوتی ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین لەو شوێنانە، ئەگەر بتەوێت پڕۆژەیەک ھەتا خانۆچکەیەکیش دروست بکەیت، شوێن پێیەکت لێ دەستناکەوێت و بەھای زەوی و خانوو و باڵەخانە و ھۆتێلەکان ھێندە گرانە لە سنور دەرچووە.

بۆیە لە ئێستادا بۆ بەلاداڕێبردنی ڕای گشتی تورکیا و جیھان باشترین سیناریۆیە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکە ساڵیەوە، لەولاشەوە پەکەکە تاوانبار دەکەن و جارێکی دیکە فاشیزمی تورکی پێ جۆش دەدەنەوە دژی کورد و گەلانی ئازادیخوازی تورکیا.

تێبینی: کاتی خۆشی سوتانی جەنگەڵەکانی ئەمازۆن، بەشێک بوو لە پڕۆژەی سەرمایەداری و لە زۆربەی شوێنە سوتاوەکان پڕۆژەی زەبەلاحی لێ بنیات نراوە، دەتوانن لە یۆتیوب دێکۆمێنتاری زۆر لەو بارەوە بدۆزنەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

هەشتی مارسی ژنان

*رووبار یوسف   هەموو ٨ی مارس، لە هەموو جیهاندا ڕۆژی ژن وەک دانپێدانانێک بە دەستکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *