پرسی رۆژ

چاودێرێکی سیاسیی: ناکۆکییەکانی هەرێم پاڵنەرە بۆ تورکیا خاکی زیاتری هەرێمی کوردستان داگیربکات

 چاودێرێکی سیاسیی رایدەگەیەنێت، ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتیی و پارتی پاڵ بە تورکیاوە ئەنێت بۆ داگیرکردنی خاکی زیاتر لە هەرێمی کوردستان،  وتیشی، ڕەنگە ئەنقەرە سوود لە ڕێککەوتنی لۆزان وەربگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی زیاتر لە عێراق دا. لوقمان حەسەن چاودێری سیاسیی سەربەخۆ بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، “تورکیا زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانی …

بینینی زیاتر »

هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی سەردانی چادری مانگرتووانی کفرییان کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی، بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی، چادی مانگرتووانی شاری کفرییان بەسەرکردەوە و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ دەربڕیین. شەوی رابردوو، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە: تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جومعەکەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی، سارا رەزا بەرپرسی ژنانی تەڤگەر، شەیما عەدنان و هەرێم مەحمود …

بینینی زیاتر »

کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوت لە عێراق بە نهێنیی بەردەوامن لە دەردانی گازە ژەهراوییەکان

راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایسی بریتانیی ئاشکرایئەکات، کۆمپانیا گەورە جیهانییەکانی نەوت لە عێراقدا، بەردەوامن لە دەردانی گازە ژەهراوییەکان کە ئەبنە هۆی زیادبوونی گەرمی جیهان و گۆڕانی کەشوهەوا. لە دەرهێنانی نەوتدا سووتاندنی گازی سروشتیی زیادە بەکار ئەبرێت، کە بەشدارە لە گەرمبوونی جیهان لە ڕێگەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان. سەرەڕای بەڵێنەکانی …

بینینی زیاتر »

بەغداد؛ خۆپیشاندان دژی دەوڵەتی تورك دەستیپێکرد

بەرامبەر بە گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، لە ناوەندی شاری بەغدادی پایتەخت هاووڵاتییان رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد، داوایانکرد لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رێکاری گونجاو لە چارەسەركردنی قەیرانی ئاودا بگیرێتەبەر. ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٧/١٨ لە گۆڕەپانی نسور لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت نزیكەی ٣٠٠ هاووڵاتیی خۆپیشانیدانێکیان ئەنجامدا، لەو خۆپیشاندانەدا …

بینینی زیاتر »

وانەبێژانی سنوری ئیدارەی راپەڕیین  گردبوونەوەیەکیان رێکخست

لە سنووری پشدەری سەربە ئیدارەی راپەڕیین، مامۆستایانی وانەبێژی لەپێش پەروەردەی پشدەر گردبوونەوە و دوایان کرد بەشێوەیەکی هەمیشەیی یاخود گرێبەست دابمەزرێندرێن و هۆشدرایی توندیشیان دا. ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٧/١٨ بەھۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان   لەلایەن حکومەتەوە، مامۆستایانی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەری سەربە ئیدراەی راپەڕیین، لەپێش بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر گردبوونەوە و داوایانکرد بەشێەوەی …

بینینی زیاتر »

لەپیناو ئازادیی ئۆ*جالان لە لوزێرن گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە شاری لوزێرن-ی سویسرا، بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی دژوار لە سەر رێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک بەڕێوەچوو.  بە پێشەنگایەتیی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن)، لە شاری لوزێرنی سویسرا گردبوونەوەیەک  لەچوارچێوەی هەڵمەتی “جەنگی ئازادیی بگەیەننە سەرکەوتن” ئەنجامدرا. چالاکییەکە لە بانهۆپلاتز سازکرا، دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیان …

بینینی زیاتر »

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح تەوەرە”گرنگ”ەکانی سەردانەکەی سودانیی بۆ سوریا ئاشکرا ئەکات

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح، پێنج تەوەری گرنگی سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سوریا ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە دیارترینیان لەوانە پەیوەندیی بە بۆڕی نەوتی تەرتوسەوە هەیە. ئەمڕۆ دووشەممە (17ی تەمموزی 2023)، ئەندامی هاوپەیمانی ئەلفەتح، عەلی فەتلاویی بە ئاژانسی “بەغداد یەوم”ی راگەیاندوە، “پێنج تەوەری گرنگ لە سەردانەکەی دوێنێی محەمەد …

بینینی زیاتر »

بەرپرسێکی رۆژئاوای کوردستان: گەمارۆی دەرمانیشمان لەسەرە

نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو مەرجانەی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بەسەر نەتەوەیەکگرتوەکاندا سەپێندراوە، هیچ لە شێوازی گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان ناگۆڕێت، چونکە هیچ ڕێکخراوێکی جیهانیی بەڕەسمیی مامەڵە لەگەڵ رۆژئاوا ناکات، دەشڵێت مامەڵەکان لەڕێگەی ڕژێمی سوریاوەیە و ئەویش زۆرجار هاوکارییەکان وەک کارتی فشار دژی رۆژئاوا بەکارئەهێنێت. جاویدان کەمال، نوێنەری …

بینینی زیاتر »

جوتیارانى کەرکوک: تا بەدەستهێنانى مافەکانمان بەردەوام دەبین و رێگەی نوێدەگرینەبەر

جوتیارانى کورد و تورکمانی سنووری پارێزگای کەرکوک رایانگەیاند، دەستبەرداری یەک میلیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی نابن و جەخت ئەکەنەوە، تا بەدەستهێنانى مافەکانیان بەردەوام ئەبن و رێگەی نوێ ئەگرنەبەر. ئەمڕۆ یە شەممە، جوتیارانى کورد و تورکمانى سنوورى پارێزگاى کەرکوک لەبارەى کیشەى زەوییە کشتوکاڵیەکانیانەوە، کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانییان بەڕێوەبرد. لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، …

بینینی زیاتر »

“سی تی پی”: تورکیا ئاو وەک چەک لە دژی کوردستانی سوریا بەکارئەهێنێت

“کۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێکراو” رایدەگەیەنێت، دابینکردنی ئاوی نزیکەی میلیۆنێک و 500 هەزار کەس لە کوردستانی سوریا پەکخراوە، تورکیا ئاو وەک چەکێک بە شێوەیەکی سیستماتیکیی بۆ سزادانی کورد بەکار ئەهێنێت. کردەوەی بە ئەنقەستی تورکیا بۆ بڕینی دەستڕانەگەیشتنی ئاو، بۆ گەلی کورد و گرووپە کەمینەکانی دیکە لە کوردستانی سوریا (رۆژاڤا) لە باکووری سوریا، …

بینینی زیاتر »