چاودێرێکی سیاسیی: ناکۆکییەکانی هەرێم پاڵنەرە بۆ تورکیا خاکی زیاتری هەرێمی کوردستان داگیربکات

 چاودێرێکی سیاسیی رایدەگەیەنێت، ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتیی و پارتی پاڵ بە تورکیاوە ئەنێت بۆ داگیرکردنی خاکی زیاتر لە هەرێمی کوردستان،  وتیشی، ڕەنگە ئەنقەرە سوود لە ڕێککەوتنی لۆزان وەربگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی خاکی زیاتر لە عێراق دا.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسیی سەربەخۆ بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، “تورکیا زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، هەروەها ناوچەکانی دەشتی نەینەوای داگیرکردوە، کە هێز و کەمپە سەربازییەکانی تورکیا لە بەعشیقە و زەلیکان جێگیر کراون”.

وتیشی، “لە بەردەوامیی ناکۆکییەکانی ناو هەرێم دا بەتایبەتیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمە بوار بۆ دەستێوەردانی تورکیا فراوان ئەکات جموجۆڵە سەربازییە داگیرکارییەکان زیاتر بکات و خاکی زیاتری هەرێمی کوردستان داگیربکات”.

ئەو چاودێرە سیاسییە سەربەخۆیە راشیگەیاند کە “پەیماننامەی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ هەندێک بڕگەی تێدایە کە ڕێگە بە تورکیا ئەدات ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە کە پێکهاتەی تورکمانی لەخۆدەگرێت لە ئەگەری ئەوەی ئەو ناوچانە سود مەند نەبن لە ئاسایش و سەلامەتیی، بەمەرجێک ئەو ناوچانە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان دابڕاون”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …