یەکێتیی راگەیاندنی ئازاد هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر میدیاکاران شەرمەزارکرد

“داوا لەرێکخراو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی ئەوانەی داکۆکیکاری مافی رۆژنامەوانان، دەکەین ئەرکی ویژدانی خۆیان جێبەجێ بکەن و لەبەرامبەر کردنە ئامانجی رۆژنامەوانان و خەڵکی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێدەنگ نەبن”.

یەکێتیی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) سەبارەت بە هێرشکردنە سەر میدیاکارانی ژن تیڤی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی یەرەئا بەم شێوەیەیە:

 “لە سەرەتای ئاڵۆزییەکان لە سوریا، تائێستا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام لە هەوڵی جێبەجێکردنی سیاسەتی داگیرکاریی خۆیەتی لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو ناوچەکە. بۆ ئەوەش پشتیوانی هەموو گروپە چەتەکانی وەک داعش و نوسرە و دەیان گروپی دیکەی هاوشێوە دەکات.

 میدیاکاران هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە و تائێستا لەپێناو ئاشکراکردنی پلان و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و لایەنە دژبەرەکانی دیکە بێ پسانەوە لە ناو هەوڵ و تێکۆشاندا بوونە جووڵەی بەردەوامدا بوون. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک زۆر لە کامێرا و پێنوسی راگەیاندنی ئازاد دەترسێت. لەبەر ئەمەش هێرش دەکاتە سەر خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد.

ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لەسەر ڕێگای قامیشلۆ و عامود، ئۆتۆمبێلێکی ژن تیڤی کە بە مەبەستی ئامادەکردنی هەواڵ بارەگاکەیان بەجێهێشت، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا. لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە شەهید بوو، پەیامنێرێکی کەناڵی ژن تیڤی بریندار دەبێت.

بەر لە ئێستاش لە سەرێکانی و دێرک هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانمان سەعد ئەحمەد، محمەد ڕەشۆ، وڵات، ئیسماعیل عەبدوڵڵا لە کاتی بەڵگەکردنی دڕندەیی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، بە هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک شەهید ببوون. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووسانیش بریندار بوون.

دەوڵەتی تورکیا بەم کردەوە و تاوانانە هەموو پەیمان و یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بەبەر چاوی هەموو جیهانەوە پێشێل دەکات. بەداخەوە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ڕووسیا، نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی سەندیکای نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان و رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بە بێدەنگی لەم کردەوانە دەڕوانن.

یەکێتیی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) کە بەرپرسیارە لە بەڵگەکردن و تۆمارکردنی تاوان و کردەوەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران، پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکەی ژن تیڤی دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ پەیامنێرەکەیان دەخوازێت. کردنەئامانجی رۆژنامەوانان لە لایەن دەوڵەتی تورک بە توندی شەرمەزار دەکات.

هاوکات داوا لە رێکخراوە و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی ئەوانەی داکۆکیکاری رۆژنامەنووسانن دەکات، ئەرکی ویژدانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی مەدەنی ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …