وانەبێژانی سنوری ئیدارەی راپەڕیین  گردبوونەوەیەکیان رێکخست

لە سنووری پشدەری سەربە ئیدارەی راپەڕیین، مامۆستایانی وانەبێژی لەپێش پەروەردەی پشدەر گردبوونەوە و دوایان کرد بەشێوەیەکی هەمیشەیی یاخود گرێبەست دابمەزرێندرێن و هۆشدرایی توندیشیان دا.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٧/١٨ بەھۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان   لەلایەن حکومەتەوە، مامۆستایانی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەری سەربە ئیدراەی راپەڕیین، لەپێش بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر گردبوونەوە و داوایانکرد بەشێەوەی گرێبەست یان هەمیشەیییان دابمەزرێن.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، ئاوات مەحەمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە و و تی، ئێمە وەک نوێبەرانی دەستەی گشتیی وانەبێژان لەسنووری پەروەردەی پشدەر- ئیدارەی راپەڕیین، کە ژمارەی وانەبێژانی سنووری ئیدارەت پەروەردەی پشدەر ٩٢٨ وانەبێژە، بۆ رایگشتیی ڕایدەگەیەنین و هۆشداریی توند دەدەینە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن.

جەختیشکردەوە: چیتر یارییکردن و بەڕێکردنی وانەبێژان بەگشتیی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیی وانەبێژانی سنووری پەروەردەی پشدەر، بە پاساوی بێبنەما چەندین ساڵە قبووڵناکەین.

وتیشی: دواکارین هەرچی زووە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕیین و بەڕێوەبەرایەتیی پشدەر پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن چارەسەری ڕیشەیی بۆ کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ بدۆزنەوە، تاکە چارەسەریش کە لای ئێمە قبوڵکراوبێت دامەزراندنە (بە هەمیشەی یان بەگرێبەست) جگە لەوەی هیچ چارەسەرێکی دیکە قبوڵ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە.

هەروەها، دواکاری لە سەرجەم پەروەردەکانی “پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، هەوڵیری پایتەخت، سلێمانی هەمیشە زیندوو، دهۆکی دەلال، ئیدارەی ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ و گەرمیان” کرد چیتر قبوڵی نەکەن و هاوشان و پاڵپشتمان بن لەسەر شەقام، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانمان بایکۆتی سەرتاسەری ڕابگەیەنین، بۆئەوەی ئەم ستەم و نادادیە چیتر درێژە نەکێشێت.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …