ساڵیادی ڕزگاریی شەنگال پیرۆز بێت

 یەزدا هاڤین

١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیە، ڕۆژی سەرکەوتن و سەربەرزییە، ڕۆژی دووبارە ژیانەوەی سرۆشتە، ڕۆژی دڵخۆشی و شادییە. ئەم ڕۆژە بە کەمپینی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال’ دەگاتە فکر و فەلسەفەی بەڕێوبەری خۆسەر و پاراستن. 

شەوی ٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش لە هەموو لایەکەوە هێرشی کردە سەر شەنگال. جوگرافیای شنگالیان خستە ناو ئابلۆقەیەکی گەورە. تەنها یەک وشە هەبوو: ‘ڕاکەن’، لە ڕاستیدا ڕاکردن دەرفەتێک بوو، بەڵام ئەم دەرفەتەش لە گەلی شەنگال سەندرا بوو. هەر بۆیە زۆرێکیان بەبێ ئەوەی ڕابکەن و شەنگال بەجێبھێڵن کەوتنە دەستی داعش بەم شێوەویە شەنگال کەوت. نەک هەر شنگال کەوت، گەلی ناوچەکەش رووبەروی کۆمەلکۆژییەکی گەورە بوونەوە.

 زۆلم و چەوساندنەوەی عەقڵیەتی دەسەڵاتداری، ھەورە ڕەشەکانی شاری ئەقدێیان لە تاریکی شەوی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بەرەو ئاسمانی شەنگال برد، شەنگالی ڕەش پۆش کرد و تەواوی شارەکەی بەھەوری ڕەش داپۆشی داپۆشی. گەلی ئێزیدیمان کە بەرەبەیان لە شەنگال لە خەو هەڵدەستا و بە تیشکی خۆر بیر و باوەڕیان ڕۆشن دەکردەوە، لەناو دەستەکانی داعش دا گیانیان دەدا. ئەو خاکە پیرۆزەی کە سەدان ساڵ بە خوێنی سوور و سپی قارەمانان دەپارێزرا، لە ژێر پێی پێ پیسەکاندا مابوویەوە. هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو کە گەلی ئێزیدیمان جارێکی تر بوون بە قوربانی دەستی خیانەتکاران. کاتێک مرۆڤ ئەم ساتانەی بیردەکەوێتەوە ئاهێکی قووڵ هەڵدەکێشێت. هۆکاری ئەم ئاە ھەلکێشانەش خیانەتە، گەلێک کە خاوەن میراتێکی مێژوویی بەرخۆدان و تێکۆشانە، بە بەھێز ترین شێوە لە بەرامبەر ھێرشەکاندا وەستاوە، شەڕی کردووە، بەرخۆدانی کردووە و خۆی پاراستووە، لە نێوان چەند کاتژمێرێکدا بوو بە قوربانی دەستی خیانەت.

هەنگاوی ڕزگارکردنی شاری شنگال لەسەر داواکاری ڕێبەر ئاپۆ لە ١١/١١/٢٠١٧دا بە هاوکاری شەرڤانانی یەپەگە-یەپەژە، گەریلاکانی هەپەگە و بە بەشداری گەنجانی گەلی ئێزدی وڵاتپارێزمان دەستی پێکرد. بۆ ڕزگارکردنی شاری شنگال، لەلایەن فەرماندەی یەبەشەوە هەوڵێکی جددی درا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ پەدەکە. بەڵام پەدەکە بوونی تەڤگەری ئازادیی ڕەتدەکردەوە و قبووڵی نەکرد. با واز لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بێنین، بۆ ئەوەی کارەکانی تەڤگەری ئازادی والا دەربخەن هەموو رێ و ڕێبازێکی پیسی تاقی دەکردەوە. هەڤاڵ عەگید جڤیان دەیوت: “کاتێک پەدەکە هات و بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوو، بۆ ئەوە نەبوو کە شەنگال لە دەستی داعش ڕزگار بکات، وەک ئەوە هاتبوو کە شەنگال لە دەستی ئێمە دەر بهێنێت، بەم شیوەیە هەلسوکەوتیان دەکرد”.هەڤال عەگید جڤیان گەورەترین شایەتە بۆ ئەو مەسەلەیە لەبەر ئەوەی ئەو کاتە لەگەل پەدەکە لە پێوەندیدا بوو. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پەدەکە زیاتر خەمی داعشی بوو نەک گەلی شەنگال. داعش بۆ ماوەی چوار ساڵ لە شنگال مایەوە، بۆ ڕزگارکردنی شەنگال لە دەستی داعش بچوک ترین هەوڵیان نەدا، ئەو کاتەی کە هێزەکانی هەپەگە-یەپەگە، گەنجان و ژنانی وڵاتپارێزی ئێزدی دەستیان کرد بە هەنگاوی ڕزگارکردنی شنگال ئەوانیش کەوتنە جمووجۆلەوە. وەک ئەوەی بلێن ئەگەر نەبوو بە هی ئێمە با هی ئەوانیش نەبێت. ئێمە بەم ڕێبازە سەرمان نەسورما. هەموو داتا سیاسییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەگەر مەعریفەی نەتەوەیی نەبێت، بەرژەەوەندی بنەماڵەیی و عەشیرەتی دەست بەسەر هەموو شتێکدا دەگیرێت. بەڵام شەنگالی و ئێزدییەکان سەد ساڵە ڕۆح و جەستە و ڕەگ و ڕیشەی خۆیان لەم خاکەدا چەسپاندووە. بۆیە مافی خۆیانە خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن.

واتا لە ڕۆژی فەرمانەوە تا ڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگال لە داعش ڕۆژانە شەڕ بەردەوام بوو. ڕێک یازدە مانگ پێش ئۆپەراسیۆنەکە هەپەگە لەگەل گەنجانی ئێزیدی لەو سەنگەرانە دابوون کە تەنیا ٥٠ مەتر لە داعش دوور بوو. شەڕی نێوانیان بێ وەستان بەردەوام بوو و یارییەکەش لەسەر ئەساسی ئەوەی کە کێ کێ دەخاتە تەڵەوە بەردەوام بوو. لەم سەنگەرانەدا چەندین داستانی قارەمانانە و هونەری نووسراوە. لەم پڕۆسەیەدا چالاکییەکی زۆر و شەهیدێکی زۆرمان هەبوو. لەم پرۆسەیەدا یکدانە پێشمەرگەی مەسعود بەرزانی لە وێ نەبوو. لەم پرۆسەیەدا داعش هیوا و ئیرادەی خۆی لەدەستدا بوو، لاواز بوو بوو. واتا لەم پرۆسەیەدا تۆی ڕزگارکردنی شەنگال چێندرا بوو. شەنگال لەسەر میراتی تێکۆشان و بەرخۆدانی کچان و کوڕانی گەنجی ئێزدی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیە، ڕۆژی سەرکەوتنە، ڕۆژی سەربەرزییە، ڕۆژی سەرلەنوێ ژیانەوەی سرۆشتە، ڕۆژی دڵخۆشی و شادییە. ئەم ڕۆژە بە کەمپینی ‘ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال’ دەگاتە فکر و فەلسەفەی خۆبەڕێوبەری و پاراستن. لەسەر ئەم بنەمایە، ڕۆژی سەرکەوتن و ڕزگارکردنی شنگال لە کەسایەتی فەرماندە و پێشەنگی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی شنگال عەگید جڤیان، دڵشێر هەرەکۆل، نوژین، لە هەموو شەهیدانی شەنگال و گەلی شەنگال و گەلانی وڵاتپارێز  پیرۆز دەکەین و بەڵێن دەدەین ئالاکەیان بەرز ڕابگرین، ڕێکخستنکردن و بنیاتنانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری بگەیەنین بە بەرز ترین لوتکەی چیای شەنگال.

 

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …