سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح تەوەرە”گرنگ”ەکانی سەردانەکەی سودانیی بۆ سوریا ئاشکرا ئەکات

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح، پێنج تەوەری گرنگی سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سوریا ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە دیارترینیان لەوانە پەیوەندیی بە بۆڕی نەوتی تەرتوسەوە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (17ی تەمموزی 2023)، ئەندامی هاوپەیمانی ئەلفەتح، عەلی فەتلاویی بە ئاژانسی “بەغداد یەوم”ی راگەیاندوە، “پێنج تەوەری گرنگ لە سەردانەکەی دوێنێی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سوریا و دیدارەکەی لەگەڵ بەشار ئەسەد جێگیرکراون، بە ئاماژەدان بەوەی کە “لە پێشەوەی ئەم تەوەرانە داهاتووی بۆری نەوتی عێراق-سوریا کە درێژدەبێتەوە بۆ بەندەری تەرتووس و ئەگەری دووبارە زیندووکردنەوەی هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تەوەرەکانی دیکە پەیوەندییان بە مەلەفی ئاوەوە هەیە، کە نوێنەرایەتیی ئەولەویەتێکی رەها ئەکات، جگە لەو تەوەرانەی پەیوەندییان بە ئاسایشەوە هەیە، بەتایبەتیی لەبەر چالاکیی شانەکانی داعش لە ناوچە سنوورییەکان، تەحەددیاتی بەردەمی هەردوو وڵات هەیە”.

وتیشی: لە سەردانەکەدا ئەنجامی باش بەدەست هێنراوە، پێشبینیش ئەکەین لە ماوەی داهاتوودا سەردانی هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا هەبێت، بە تایبەت کە لیستێکی درێژی بەرژەوەندیی هاوبەش لە فایلی هەستیار و ئاڵۆز هەیە، هەروها سروشتی تەحەددیاتی ناوچەکە بە گشتیی لە وزە و ئابووریی و ئاسایشدا ناوەستێت”.

سەرکردەکەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا لەبەر ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی داعش و نوسرە دان، رووبەڕووی هەڕەشە ئەبێتەوە، هەروەها هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، ئەمەیش پێویستی بە هەماهەنگیی ئەمنیی زیاتر هەیە”.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …