هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی سەردانی چادری مانگرتووانی کفرییان کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی، بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی، چادی مانگرتووانی شاری کفرییان بەسەرکردەوە و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ دەربڕیین.

شەوی رابردوو، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کە پێکهاتبوون لە: تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جومعەکەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی، سارا رەزا بەرپرسی ژنانی تەڤگەر، شەیما عەدنان و هەرێم مەحمود هاوسەرۆکانی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر چادری مانگرتووانی شاری کفرییان بەسەرکردەوە کە بەهۆی پشتگوێخستنی شارەکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ١٠ رۆژە مانیان گرتووە و داوا ئەکەن حکومەت بایەخ بە شارەکەیان بدات و خزمەتگوزاریی زیاتری بۆ دابین بکات.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، لە سەردانەکەیدا بۆ چاردی مانگرتووان وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: جێگەی شانازییە كە شارۆچكەكەی شەهید شەماڵ و شەهیدانی دیكە، كە خاوەن مێژوویەكی دێرینی پڕ سەروەرییە، ئەمڕۆ پێكەوە داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، گەنجان كۆچ قەبوڵ ناكەن و چەندین رۆژە لەمانگرتن بەردەوامن و داكۆكیی لەشارۆچكەكەی خۆیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، كە وەكو تەڤگەری ئازادیی بەڵێن دەدەین، وەك چۆن لەڕابردوودا داكۆكیكاری گەل بووین، ئێستاش بەهەمان گوڕوتینەوە داكۆكیكار و پاڵپشتی سەرسەختتان بین.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …