کەجەکە: تورەلی لەلایەن میتەوە بە پشتیوانیی دەزگای پاراستنی پارتی تیرۆر کراوە

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، حوسێن تورەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کورد، لە شاری دهۆک لەلایەن میت و بە پشتیوانیی دەزگای پاراستنی پارتی تیرۆر کرا، ئەوەشی ئاشکراکردوە، پارتی لەگەڵ چەتەکاندا لە داگیرکردنی عەفریندا بووەو پارتی بەفەرمی لە عەفریندایە.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند، “ئەگەر پارتی (پەدەکە) و پاراستن  پشتیوانی لە دەزگای سیخوڕیی میتی تورک نەکەن، میت ناتوانیت پێی بنێتە باشووری کوردستان و ناتوانێت لەبەردەم سەدان کامێرادا  لە ناو شارەکاندا وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران تیرۆر بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە:

حوسێن تورەلی لە ڕای گشتی دا بە نیشتمانپەروەرێکی ئێلح دەناسرا، لە هێرشێکی چەکداریدا لە دهۆک تیرۆر کرا. زۆرێک لە دامەزراوە نیشتمانپەروەرەکان بە توندی هێرشەکەیان ئیدانەی کرد و کاردانەوەی خۆیان نیشاندا. بەگوێرەی زانیارییەکان، حوسێن تورەلی وەک زۆرێک لە نیشتمانپەروەرانی باکوور، لەبەر هۆکاری سیاسی ڕۆیشتووە بۆ باشووری کوردستان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا تیرۆر کرا.

حوسێن تورەلی پێشتریش له دهۆک هێرشی چه کداریی کرابووە سەر. لەبەر ئەوەی بۆ جاری دووەم هێرشیکرایەوە سەر و هێرشەکەش نیشانی دەدات، کە کوشتنی حوسێن تورەلی بڕیاری کۆتایی دەوڵەتی تورک و میت بووە و ئەو هێرشەیان بە پشتیوانی دەزگای پاراستن ئەنجامداوە. بە ڕوونی هاوکاری و پشتیوانی پاراستن لە هەموو ئەو تیرۆر و کۆمەڵکوژییانەدا دەبینرێت، کە لەلایەن میتەوە لە باشووری کوردستان ئەنجام دراون. هەرچەندە دەزانرێت حوسێن تورەلی لە ئامانجی دەوڵەتی تورک و میت بووە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر و بۆ جاری دووەم کرایە ئامانج و تیرۆرکرا. تیرۆرکردنی تورەلی ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات. لە ڕاستیدا پارتی (پەدەکە) هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەم هێرشانە نییە و دەزگای پاراستن هەڕەشە لەو وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرانە دەکات،  کە لەبەر هۆکاری سیاسی دەڕۆن بۆ باشوری کوردستان و دەیانەوێت بیانکەن بە سیخوڕ و بە ئاشکرا پێیان دەڵێن، ئەگەر دەستبەرداری وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەریکەتان نەبن، ناتوانن بژین. پارتی (پەدەکە) بەم شێوەیە لەو نیشتمانپەروەرانە نزیک دەبێتەوە، کە لە زوڵم  و سەرکوتی ئاکەپە و مەهەپە خۆیان ڕزگارکردووە و لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی میت ئەو نیشتمانپەروەرانە تیرۆر بکات هاوکاری و پشتیوانی لە میت دەکات. ئەگەر پشتیوانی و هاوکاریی پارتی (پەدەکە) و دەزگای پاراستن نەبێت میت ناتوانێت پێ بنێتە باشووری کوردستان و ناتوانێت لەبەردەم سەدان کامێرا لە ناو شارەکاندا نیشتمانپەروەران تیرۆر بکات.

پارتی (پەدەکە) نەک تەنها هاوکاری بۆ کوشتنی نیشتمانپەروەران لە نێو شارەکاندا دەکات، بەڵکو لە هەموو شوێنێک دا هاوکاریی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کورد دەکات. لە داگیرکردنی باشووری کوردستان و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لە شەڕی دژ بە گەریلاکان دا شانبەشانی دەوڵەتی تورک دەجوڵێتەوە و کاردەکات، پشتیوانی لە هێرشەکانی سەر  شەنگال، مەخمور دەکات، لە عەفرین، سەریکانی و گرێ سپی لەگەڵ چەتەکاندا بوو. لە عەفرینی داگیرکراودا دیموگرافیا گۆڕاوە، کورد لە عەفرین دەرکران، ئەوانەی ماونەتەوە هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجە و هەڕەشەی کۆمەڵکوژکردنییان لێدەکرێت و هەموو ڕۆژێک هێرشیان دەکرێتە سەر. لەو بارودۆخەدا پارتی (پەدەکە) بە ناوی ڕێکخراوی خێرخوازییەوە بە فەرمی لە عەفرین دایە، باشە چۆن ئەوە دەبێت؟ ئایا ئەمە هاوکاریکردنی داگیرکەران و بکوژانی کورد نییە؟ بە دڵنیاییەوە ڕای گشتی و گەلی کورد دەزانن و دەبینن،  پارتی (پەدەکە) لە کوێ ڕاوەستاوە و چی دەکات.

هەروەها پارتی (پەدەکە) لە باکوری کوردستانیش بۆ ئەوەی بکوژان و پەلاپیتکە کێشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە  لە هەڵبژاردنەکان دا سەربخات دەستی بەکار و پڕوپاگەندە کردووە، داوا لە هەندێک کەس لە خەڵکی باکوری کوردستان دەکات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە و داوایان لێدەکات لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە ئاکەپە – مەهەپە بکەن، پشتیوانی لە سەرکردەی فاشیستی دوژمنی کورد تەیب ئەردۆغان بکەن. لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانییەوە زۆر بە ڕوونی ئەو پشتیوانییە لە خۆی نیشان دەدات، هەموو ڕۆژێک بکوژانی هەزاران نیشتمانپەروەری کورد دەهێننە سەر تەلەفزیۆنەکانیان. گەلی وڵاتپارێزی کورد ئەم هەنگاو و کردارانەی پارتی (پەدەکە) بە باشی تێدەگەن و چاودێریی دەکەن.

ئێمە هێرشی سەر حوسێن تورەلی ئیدانە دەکەین. ئەم هێرشە، وەک هێرشەکانی ماوەیەک لەوە پێش لەلایەن میت و بە پشتیوانی دەزگای پاراستن ئەنجامدراوە. دەیانەوێت بەم هێرشانە وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران سەرکوت بکەن. پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دامەزراوە وڵاتپارێز و نیشتمانییە دیموکراتییەکان خاوەنداری لە حوسێن تورەلی بکەن و بە شێوەیەکی توند و بە هێز ناڕەزایی بەرامبەر ئەوانە نیشان بدەن، کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە“.

 

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *