بەغداد؛ خۆپیشاندان دژی دەوڵەتی تورك دەستیپێکرد

بەرامبەر بە گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، لە ناوەندی شاری بەغدادی پایتەخت هاووڵاتییان رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد، داوایانکرد لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رێکاری گونجاو لە چارەسەركردنی قەیرانی ئاودا بگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٧/١٨ لە گۆڕەپانی نسور لە ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت نزیكەی ٣٠٠ هاووڵاتیی خۆپیشانیدانێکیان ئەنجامدا، لەو خۆپیشاندانەدا گرتەنەوەی ئاو هەردوو رووباری دیجلە و فورات لەلایەن توركیا شەرمەزار کرا.

هاووڵاتییانی خۆپیشاندەر ناڕەزایەتییان بەرامبەر حكومەتی عێراق نیشاندا، کە نەیتوانیوە چارەسەری کێشەی ئاو لەگەڵ تورکیادا بکات، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد، حكومەت بودجەیەكی گەورەی  لەبەردەستدایە، بەڵام كێشەکەی چارەسەر نەکردوە. هەروها خۆپیشاندەرانی بەغداد هەڕەشەی بەنێودەوڵەتییكردنی پرسی ئاو و بایكۆتكردنی كاڵای توركییان كرد، هەروەها داوایان لە حكومەت كرد، ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی ئاو بگرێتەبەر.

دەوڵەتی توركیا ئاوی رووباری دیجلەی بە بەنداوی ئیلیسۆ گرتووەتە و ئاوی ڕووباری فورات-یشی بە بەنداوی ئەتاتورك گرتووەتەوە، ئەمەیش كاریگەریی لەسەر ژیانی میلیۆنان مرۆڤ دروستكردوە، جگلەوە میلیۆنا زیندەوەری ئاویی ژیان لەدەستاوە و لە دەەست ئەدەن.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …