پرسی رۆژ

ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا

ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی رێکخستەنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان   لە ئەوروپا   ئاشکرایە بارودۆخی ناوچەکە و جیهان، لە ناجێگیریی سیاسیی و کۆمەڵایەتییدایە، شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەچێت، دۆخێکە مرۆڤایەتیی لەبەردەم هەڕەشەیەکی ترسناکی ژیان کردن ڕاگرتووە، ئەم هەلوومەرجە گەلێک هەستیار و چارەنووس سازە. ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکەمان چەقی قورسایی ئەم ناکۆکیی و بەریەک کەوتنەیە، …

بینینی زیاتر »

بانگەواز بۆ کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان: ئێمە مێژوو دەنووسیینەوە و بونیاد دەنێین

بە دروشمی ” ئـێمە مێژوو دەنووسیینەوە، بونیاد دەنێن”، کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە رۆژانی ٣-٥ی تشرینی دووەم لە پاریس بەڕێوەدەچێت. رۆناهی-ناوەندی پەیوەندیی جەماوەیی گەنجان و بزوتنەوەی ئەو گەنجانەی مێژوو دەنوسنەوە، بەمەبەستی بەشداربوون  لە کۆنفرانسی جیهانیی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ، کە لە ٣-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، بانگەوازیان راگەیاند. کۆنفرانسەکە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا …

بینینی زیاتر »

پارتی لە راگەیاندنەکانییەوە داوا لە تورکیا ئەکات هەرێمی کوردستان بۆردومان بکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی لە راگەیاندنی حیزبەکەیەوە، بە ئاشکرا داوا لە دەوڵەتی تورکیا ئەکات، بێتەنێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و هێرش ئەنجامبدات و ئامانجەکانی بپێکێت. لە ماوەی رابردوودا ڤیدیۆی چاوپێکەوتنی عەلی عەونیی – ئەندامانی  سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە تیڤی حیزبەکەی بڵاوکرایەوە، راستەوخۆ داوای لە هێز و سوپای  دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد، …

بینینی زیاتر »

لە ٦ مانگدا تورکیا زیاتر لە ٦٦٠ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردوە

نووسەرێک وردەکاریی پێشێلکاریی و لەشکرکێشیەکانی تورکیای بۆسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرائەکات، جەخت ئەکاتەوە تورکیا لە 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 660 بۆردومانی لە هەرێمی کوردستان و باکووری سوریا ئەنجامداوە. بورهان شێخ ڕەئوف-نووسەر، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی مەعلومەی رایگەیاندوە: بۆردومانکردنی خاکی باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە، بە ڕێژەی چوار هێرش …

بینینی زیاتر »

ئەمڕۆ گوهدار زێىاریی ئازاد ئەکرێت

سەرچاوەیەک بە ماڵپەری تەڤگەری رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار زێباریی زیندانی سیاسیی ئازاد ئەکرێت. ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاویەکی تایبەت بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: ئەمڕۆ رۆژنامەنووس “گوهدار زێباریی” زیندانی سیاسیی لە زیندانی پارتی دیموکراتیی کوردستان دا، ئازاد ئەکرێت. گوهدار زێباریی رۆژنامەنووس، لە ٢٠٢٠/١٠/٢٢  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە دەستگیرکرا؛ لە دادگاییکردنێکی پارتییدا شەش …

بینینی زیاتر »

تارا حسێن: کێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە فیکریین  و بە فیکر چارەسەر ئەکرێن

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، کێشەکانی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان، کێشەی فیکریین و بە فیکر چارەسەر ئەکرێن، جەخت لەوەش ئەکاتەوە: بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەتا شەقامی سەهۆڵەکە و سەرای سلێمانیی و ناوقەڵای هەولێر  ئەگرێتەوە. تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارنامەی شیکاری ئارییەن تیڤی-دا رایگەیاند، کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان هۆشیارە لە دەستنیشانکردنی کێشەکانی …

بینینی زیاتر »

دادگای فیدراڵیی لەبارەی نرخ و دابینکردنی سوتەمەنیی بۆ ھەرێمی کوردستان کۆئەبێتەوە

ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکەوە کۆئەبێتەوە، کە داوا ئەکات سوتەمەنیی و بەنزین  لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم دابین بکرێت و نرخەکانیشی ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت. ئەمڕۆ سێ شەممە، سکاڵاکە کە غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پارلمانی عێراقەوە لە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە، تیاید داواکراوە دادگا بڕیار و …

بینینی زیاتر »

ئەو تیرۆریستەی داعش کە ماڵ و سامانی ئێزیدییەکانی دزیوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیی  رایگەیاند، سێ‌  تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كرد، یەک لەوانە ماڵ و سامانی ئێزدییەكان دزیووە و گواستووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەت و تیایدا هاتووە: هێزەکانی ئاسایش، لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بوونی ٣ داواکراو بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی …

بینینی زیاتر »

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسییدا ٣٠ کەس دەستگیرکران

لە جۆلەمرگ و ناوچەکانی دەوروبەری، ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ئەنجامدران، لەئەنجامدا نزیکەی ٣٠ کەس دەستگیرکران. لە جۆلەمێرگ، ناوچەکانی گەڤەر و چەلێ لە باکووری کوردستان، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دەیان ماڵ و نزیکەی ٣٠ کەس کە دایکانی ئاشتییشیان لە نێودایە، دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری جۆلەمێرگ.

بینینی زیاتر »

“حکومەت پلانی نییە و تەنها گرنگیی ئەدات بەوەی چۆن پارە پەیدا بکات”

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ گرانکردنی نرخی کارەبا نین، حکومەت پلانی نییە و تەنها گرنگیی ئەدات بەوەی چۆن پارە پەیدا بکات. ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، لەبارەی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکیان داوە بە ئەنجومەنی پارێزگاکان و سکاڵایەکی یاساییان لە دادگا …

بینینی زیاتر »