بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیی رایگەیاند، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كرد، یەک لەوانە ماڵ و سامانی ئێزدییەكان دزیووە و گواستووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەت و تیایدا هاتووە: هێزەکانی ئاسایش، لەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بوونی ٣ داواکراو بە ماددەی (٤)ی تیرۆر، بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوان هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان لە (دوو) ئۆپراسیۆنی جیادا تیرۆریستان دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەکردوە: ئۆپراسیۆنی یەکەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢ هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیی، هەردوو تیرۆریستی داواکراو ( م، ع، ع ) ، ( م، ج، م ) دەستگیرکرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئۆپراسیۆنی دووەم/ لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٣ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیی، تیرۆریستی داواکراو (س، ح، ع) دەستگیرکرد، تیرۆریست لە ڕیزەکانی داعشدا کاری بردن و گواستنەوە و دابەشکردنی ماڵ و سامانی کوردانی ئێزیدی بووە لە ناوچەی شەنگال.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیی لە راگەیاندراوەکەیدا، ئەوەش دەڵێت: لە ئێستادا هەر سێ تیرۆریستی داواکراو، ڕادەستی یاسا کراون.