لە ٦ مانگدا تورکیا زیاتر لە ٦٦٠ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردوە

نووسەرێک وردەکاریی پێشێلکاریی و لەشکرکێشیەکانی تورکیای بۆسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرائەکات، جەخت ئەکاتەوە تورکیا لە 6 مانگی رابردوودا زیاتر لە 660 بۆردومانی لە هەرێمی کوردستان و باکووری سوریا ئەنجامداوە.

بورهان شێخ ڕەئوف-نووسەر، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی مەعلومەی رایگەیاندوە: بۆردومانکردنی خاکی باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە، بە ڕێژەی چوار هێرش لە ڕۆژێکدا، لە ڕێگەی تۆپخانە یان فڕۆکە جەنگییەکانەوە بەردەوامە. وتیشی: ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەدان هاووڵاتیی لە ئەنجامی بەردەوامیی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە  هەرێمی کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەبێت حکومەت کۆتایی بە بێدەنگیی خۆی بهێنێت سەبارەت بە هێرشکردنە سەر وڵات و هاووڵاتییان، کە لە شوێنی بۆردومانەکاندا زەوییەکان کە شایەتحاڵی ئاوارەبوونی هەزاران گوند بوونە، ئەمە پێویستی بە پێشکەشکردنی سکاڵایەکی فەرمیی هەیە کە بدرێت بە دادگاکانی دەوڵەت و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە بۆردومانی بەردەوامیی وڵاتەکە لەلایەن تورکیاوە.

ئەو نووسەرە جەت لەوە ئەکاتەوە: تورکیا تەنها لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٦٦٠ بۆردومانی باکوری عێراق و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێگەی پێشێلکارییە سەربازییەکان و دەستدرێژیی قووڵ بۆ سەر خاکی عێراق یەکسان کراوە بە راگەیاندراوێک.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …