رۆژنامەی گاردیانی بریتانیی: بۆمبی نەوت قەیرانی ئاوی باشووری عێراق گەورەتر ئەکات

راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بریتانیی رایدەگەیەنێت، کە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕۆژئاوا کاردەکەن بۆ ئەوەی کەمی ئاوی باشووری عێراق گەورەتر بکەن و ببنە هۆی پیسبوونی هەوا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کەمی ئاو لە باشووری عێراق بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوارەبوون و زیادبوونی ناسەقامگیریی، بە گوتەی شارەزایانی نێودەوڵەتیی، لە کاتێکدا عێراق بە پێنجەم وڵات دادەنرێت کە ڕووبەڕووی قەیرانی کەشوهەوا بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەرهێنانی نەوت لە باشووری عێراق وایکرد کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان بڕێکی زۆر ئاو بەکاربهێنن، بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت سێ بەرمیل ئاو دەخرێتە ناو زەوی، کە دواتر بەشێکی زۆری ئەو نەوتە هەناردەی ئەوروپا دەکرێت، هەربۆیە عێراق ئاوەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەمیکردوە.

ئەوەش لە راپۆرتەکەدا هاتووە، مانگی دەستکردەکان وێنەیان گرتووە و دەرکەوتووە کۆمپانیای ئینی ئیتاڵی کە لە باشووری عێراق کاردەکات، بەنداوێکی بچووکی دروستکردوە بۆ ئەوەی ئاوی کەناڵی بەسرە بگوازێتەوە بۆ کەناڵەکانی خۆی، هەروەها وێستگەی دیکەش هەیە بۆ کۆمپانیاکانی (بریتیش پترۆلیۆم و ئەمریکن ئێکسۆن مۆبیل).

ئاماژە بەوە کراوە کە “کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە ئاوی شیرینی بەکارنەهێناوە، چونکە ئاوی کەناڵەکان خوێی تێدایە و پیس بووە، هەر بۆیەش ڕکابەری بەکارهێنانەکانی دیکە ناکات، بەڵام لەسەر زەوی و لە وێنەی مانگی دەستکرددا، ئەوە نیشان ئەدا کە چۆن ئاوی ئەو کەناڵانەی کە خۆراک دەدەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە” پێویستیی ئاوی وڵاتەکە لە نەوتەوە دە هێندە زیاد دەکات و بەبێ بەدیل، دەبێت ئاوەکە لە ئاوی ناوخۆییەوە بێت، کە ڕاستەوخۆ ڕکابەری پێویستی کشتوکاڵ و بەکارهێنان دەکات.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …