دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان و هەولێر دواخرا

 

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ٦/٩/٢٠٢١ دووشەممە، لە دادگاى هەولێرچەند دەستگیرکراوێکى بادینان جارێکی دیکە بەڕێوەدەچێت، بەڵام دیسان دانیشتنەکە دواخرا.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان بەشدار حەسەن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەوەی ڕاگەیاندووە: ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی دادگا دوو ئەندامی نوێی بۆ زیادبوو و ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون دانیشتنەکە دواخرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ کاتێکی دیکە بۆ دانیشتنی دادگا دیاری دەکرێت تا کێشەکانیان کۆتایی پێدێت.

بەشدار حەسەن باسی لەوەشکردووە، “دەستگیرکراوەکان دۆخیان باش نییە و مامەڵەی کارمەندانی ئاسایش لەگەڵیاندا باش نییە”، دەشڵێت، پێویستە رێگەبدرێت دەستگیرکراوەکان قسە لەگەڵ کەس و کاریاندا بکەن. ئەمرۆ لە دادگا وابڕیاربوو هەریەکە لە (مەسعود شنگالی و شیروان تەها و کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب) لە دادگاى هەولێر بەڕێوەدەچێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *