ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ گرانکردنی نرخی کارەبا نین، حکومەت پلانی نییە و تەنها گرنگیی ئەدات بەوەی چۆن پارە پەیدا بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، لەبارەی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکیان داوە بە ئەنجومەنی پارێزگاکان و سکاڵایەکی یاساییان لە دادگا تۆمارکردوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەزرکردنەوەی نرخی کارەبا بارگرانییەکی زۆری لەسەر شانی خەڵک دروست کردوە داوا لە گشت دامودەزگا و بەرپرس و لایەنەکان ئەکەن هاوکاربن لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە یاخود گۆڕینی بەجۆرێک لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بێت.