بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان

لە بەرواری ٢٥-٨-٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی بەرێوەبەرایەتی، بە ئامادەبوونی ھاوسەرۆکانی گشتیی و دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرە و  ھاوسەرۆکی ھەرێمەکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی  گرنگ کرا، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی سیاسیی جیھان و ناوچەکە و عێراق و کوردستان کرا.

لە تەوەری ڕێکخستن ڕاپۆرتی دەستەکان و تەکمیلی کاروخەبات خوێندرایەوە و ھەڵسەنگاندنی وردی بۆکرا.

لە کۆتاییشدا بەرنامەی کاروخەباتی چەند مانگی داھاتوو دانرا.

ڕەوشی سیاسیی بەم شێوەیە باسکرا:

وەک ئەوەی کە لە گۆڕانکارییە جیھانیی و ناوچەییەکە تێبینی دەکرێت، تێکڕای ئەو کێشە و شەڕ و ئاڵۆزییانەی کە لە جیھان و ناوچەکە ڕوودەدات،بەھۆی زھنیەتی دەسەڵاتخوازیی و ھەژموونگەرایی (دەوڵەت-نەتەوەکان) و زھنیەتی نادیموکراتیی و نەبوونی خواستی دیموکراتیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانە،بەجۆرێک ئێستا ھەموو گەلانی جیھان گیرۆدەی ئەو زھنیەتە بوون و لە بارودۆخێکی نائارام و دژواردا ژیان دەکەن.

شەڕی نێوان زلھێزەکان، لە ئۆکرانیا کە شەڕی سەپاندنی ھەژموونی دەسەڵەڵاتخوازیی ئەو وڵاتانەیە و دەربازکردنی سیستمی خۆیانە لەو گێژاوەی کە سەرچاوەی ماڵوێرانییە بۆ گەلانی ئۆکراین و جیھان،بەجۆرێک قەیران بە قەیرانێکی تر تێدەپەڕێنن،لە ئەنجامی ئەمەشدا ئەو شەڕە کاریگەریی لە ھەموو کایەکانی ژیان کردووە،چ لە ڕووی ئابووری و سەربازیەوە وە چ لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و تەندرووستیی و ژینگەییەوە، بۆیە تا دێت ململانێکان توندتر دەبن و جۆرێک لە ھاوپەیمانێتی بەرژەوەندییخوازیی دەرکەوتوون و کۆمپانیا و بانکەکان و بازرگانەکان ئاگری شەڕ و ململانێکان خۆشتر دەکەن،بەتایبەتیی لە ململانێی نێوان ئەمەریکا و چین؛ ئەو کێبڕکێ توندە دەبێنرێت. ھەریەک لەوانە دەیانەوێت لەڕێگەی بازرگانیی و بەھێزکردنی ئابووریی خۆیانەوە ھەژموونی خۆیان لە جیھان زیاتربکەن،بۆیە شەڕ و ئاڵۆزییەکان تادێت فراوانتر دەبێت، ئەمەش سێیەم جەنگی جیھانییە و لە ھەردوو جەنگەکەی تر توندتر و ماڵوێرانکەرترە و ھەموو ڕیبازێکی نائەخلاقیی و دەرەوەی پێوانەکۆمەڵایەتییەکان لەم جەنگەدا بەکاردەبرێت و تەکنەلۆجیا و ژینگە و مرۆڤەکان بەگشتیی کەرەستە و قوربانیی ئەم جەنگەن.

بێگومان جەنگەکە جیھانییە و کاریگەریی و زھنیەتی پشتی ئەو جەنگەش جیھانیی دەبێت و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراقیشی گرتووەتەوە،بەجۆرێک عێراق بووەتە ناوەندی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان و سەپاندنی ھەژموونی دەسەڵاتدارێتی و دەستێوەردانی وڵاتان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان،لەبەر ئەمە عێراق لە پاش ساڵی ٢٠٠٣-ەوە ھیچ سەقامگیر نابێت و بەردەوام قەیرانەکان لە زیادبووندان و ھیچ لایەنێکی سیاسیی عێراقییش خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ و چارەسەری دیموکراتییانە نیین. قەیرانەکان زیاتر و کاریگەرییەکانی خراپتر دەبێت لەسەر گەلانی عێراق،بەتایبەت کێشەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر کە تادێت قوڵتر دەبێتەوە و پەرتەوازەیی لایەنە عێراقییەکان و زھنیەتی ڕەدکردنەوەی بەرامبەر و پابەندنەبوون بە یاسا و ڕیساکانی خۆیان و بەرژەوەندی تەسکی حیزبیانەی خۆیان رێگاکانی چارەسەری دادەخات، لەھەمانکاتدا ئەو ڕەوشەی ھەرێمی کوردستان تێیدایە،بەتایبەتیی لە دووای بەسەرچوونی ماوەی پەرلەمان و ھەڵوەشانەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵی و بەکاربەڕێکەربوونی حکومەت، ململانێ سیاسییەکان و زاڵبوونی بەرژەوەندیی حیزبی و شەخسی ھۆکاری گەیشتنە بە بنبەست لەگەڵ حکومەتی ناوەند،سەرەڕایی بەردەوامبوونی کێشەی مووچەو خزمەتگوزاریی و ناعەدالەتیی و گەندەڵی کە وایکردووە مەترسیی لەسەر قەوارەی ھەرێم و ئەم دەسکەوتە ھەبێت کە بەخوێنی شەھیدان ھاتووەتەبەرھەم،بەڵام بە ھۆی ئەو زھنیەتە دەسەڵاتخوازانە و نادیموکراتی و نا نەتەوەییەی لە ھەرێم ھەیە پچڕانێک لە نێوان گەل و دەسەڵاتدارانی ھەرێم و حیزبەسیاسییەکان و کۆمەڵگە درووستبووە کە زیاتر بووەتە مەترسیی بۆ سەر ھەڵوەشانەوەی قەوارەی ھەرێم.رۆژبەڕۆژ دامەزراوەئیداریییەکان لاوازتر دەبن و ناتووانن خزمەت بە ھاووڵاتییان بکەن، ھەربۆیە سەرەڕای قەیرانی مووچەی فەرمانبەران، کە بە دڵنیایەوە درووستکراوە و داھاتێکی زۆر لە ھەرێم ھەیە و دەتووانرێت ھەموو مانگێک لە وادەی خۆی مووچە دابەشبکرێت، بەڵام بۆئەوەی زیاتر خەڵک برسیکەن و وابەستە بەخۆیانت بکەن، بەردەوامیی بەو قەیرانە درووستکراوە دەدەن،لەگەڵ ئەم قەیرانەشدا وەک جۆریک لە شەڕی تایبەت بەرامبەر بەخەڵک و ھێشتنەوەیان لەناو گێژاوێکی بێ کۆتا، گرفتی ئاو و کارەبا و ڕیگاوبان و تەندروستیی زیادکردنی باج و دەیان قەیرانی تریش بۆ کۆمەڵگا درووست دەکەن.

ئەم ململانێیە ناتەندروستەی نێوان ھەرێم و بەغداد، زیاتر کاریگەریی لە ناوچەکێشەلەسەرەکان دەرکەوتووە، بەتایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە خەڵکی ئەو ناوچانە بەتایبەتیی کورد کە بەھیوای ئەوە بوون ھەموو لایەنەسیاسییە کوردییەکان بە یەک لیستی ھاوبەش لەم ھەڵبژاردنە بەشداربن و کاریگەریی کارەساتی شازدەی ئۆکتۆبەر کەمتر بێتەوە کە گۆڕینی دیمۆگرافیا و ھاوسەنگی پێکھاتەیی لەو ناوچانە بەدووای خۆیدا ھێنا و ھۆکاری ئەمەش بەرژەوندیی و بییری تەسکی حیزبی بەتایبەت پەدەکە کە جێبەجێکاری پڕوژەو ئەجیندای دەرەکییە بەتایبەت تورکیا، بووە ھۆی ئەوەی کە یەک لیستی درووست نەبێ، سەرەڕای ئەوەی کە تەڤگەری ئازادیی ھەوڵی جددیی دا بۆ ئەوەی یەک لیستی پێکبێت، بانگەوازییمان لە ھەموو لایەنەکانیش کرد کە پەرتەوازەییبوون و فرەلیستی مەترسیی گەورەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان.

وەھەروەھا لە کۆبوونەوەکە باس لە ھاتنی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا،کە لە کاتیکدایە تورکیا ڕووبەڕووی زۆرترین کێشەی ناوخۆیی بووەتەوە و بۆ دەربازبوون پێویستی بەوەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسیێ کێشەکانی چارەسەر بکات و بەتایبەتییش لەددوای شکستی بەرامبەر بە بزوتنەوەی ئازایدی دەیەوێت حکومەتی عێراق بەشداریی بکات لەبەردەوامیی دان بە قڕکردنی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادییخوازیی، بەڵام وادیارە عێراق لە ئیستادا مژاری ئاو و ھەناردەکردنی نەوت و قەرەبووکردنەوەی لەلایەن تورکیاوە لە سەرەتای کارەکانیدایە و ناکەوێتە ژێر ھەژموونی تورکیاوە،بەمەش دەرکەوت ئەم سەردانەی بۆ عێراق سەرکەوتوو نەبوو،بەڵام بەداخەوە ڕایەدارانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی (پەدەکە)، بە تەواوی تەسلیمی داواکارییەکانی داگیربوون و بوون بە بەشێک لە پیلانگێریی قڕکردنی کورد و بەردەوامیی دان بە شەڕ لە دژی حەرەکەتی ئازادیی، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕابردوودا بە نھێنیی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام لەدژی حەرەکی ئازادیی کاریانکردوە، بەڵام ئەم جارەیان بەو شێوازە ئاشکرایە لە بەرامبەر ڕاگەیاندنەکان دەرخەری شکستی ئەوانە و ناچاربوون بەئاشکرا ڕووی خۆیان دەرخەن و چاوی خەڵکی لەسەر شکستەکانیان لادەن، چ وەک تورکیا و چ وەک پەدەکەش،بۆیە لە ڕاگەیاندنەکانەوە خۆیان وەک سەرکەوتوو پیشان دا، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە. مەخابن سەرەڕای  ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕۆژانە ھەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات و خەڵکی سڤیل تیڕۆر دەکات، بێ دەنگییەکی وا ھەیە کەوا لە دەرەوەی لایەنەکانی  دەسەڵاتیش ھیچ ھەڵوێستێک نییە،لەکاتێکدا تورکیا ھۆکاری سەرەکیی ئەو قەیرانە ئابووریی و سیاسیی و ئەمنیی و کۆمەڵایەتییانەیە کە ھەرێم  گیرۆدە و لە باکوریش گۆشەگیریی سەر ڕیبەری گەلان عبدوڵا ئۆجالان زیاتر کردووە بۆئەوەی ھیچ ڕوڵیکی ئەو نەبێ بۆ چارەسەری پرسی کورد و گەلان بە گشتیی بۆ بەدیھاتنی سەقامگیریی لە کوردستان و ناوچەکە.

خاڵێکی تری تەوەری کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی ڕاپۆرتی دەستەکان و ھەرێمەکان بوو، بە وردیی ھەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە چیتر بەو زھنیەتی دەسەڵاتخوازیی و ھەژموونگەرایی و نادیموکراتییە ناتووانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن،بەڵکو سەرەتا پێویست بە گۆڕینی زھنیەت و پیشخستنی دیموکراتیی و چارەسەری دیموکراتییانە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و پێشکەشکردنی ئەڵتەرناتیڤ، ئەوەش بە ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە و کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکان و پێشخستنی پڕۆژەی دیموکراتیی بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان دەبێت.

یھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ھەڵمەتی بەردەوامی خولەپەروەردەییەکان کرا و بەسەرکەوتوو لە قەڵەم درا و جەخت لە سەر بەردەوامیی پەروەردەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرایەو،ە بە تایبەتییش پەروەردەی ژنان و گەنجان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا باس لەوە کرا کە سەرەڕای ئەو فشار و ھەڕەشەیەی کە لەسەر ئەندام و لایەنگران و دۆستەکانی تەڤگەری ئازادیی ھەیە و ھەبووە،بەڵام بە ھیچ شێوەیەک تێکۆشانی ئێمە نەوەستاوە و کاروخەبات فراوانتر بووە و جەخت لەسەر پێشخستنی بەرنامەی نەتەوەی دیموکرات کرایەوە.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …