دادگای فیدراڵیی لەبارەی نرخ و دابینکردنی سوتەمەنیی بۆ ھەرێمی کوردستان کۆئەبێتەوە

ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکەوە کۆئەبێتەوە، کە داوا ئەکات سوتەمەنیی و بەنزین  لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم دابین بکرێت و نرخەکانیشی ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، سکاڵاکە کە غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی پارلمانی عێراقەوە لە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە، تیاید داواکراوە دادگا بڕیار و رێوشوێنەکانی وەزیری نەوت رەتبکاتەوە بۆ جیاوازییکردن لەنێوان ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تایبەت بە دابینکردن و نرخی بەرھەمە نەوتییەکان.

لەو سکاڵاکەیدا جەختکراوەتەوە، ئەو جیاوازییە نەھێڵرێت و رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ ھاوتاکردنەوەی نرخەکان و دابینکردنی سوتەمەنیی بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بێت.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …