پارتی لە راگەیاندنەکانییەوە داوا لە تورکیا ئەکات هەرێمی کوردستان بۆردومان بکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی لە راگەیاندنی حیزبەکەیەوە، بە ئاشکرا داوا لە دەوڵەتی تورکیا ئەکات، بێتەنێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و هێرش ئەنجامبدات و ئامانجەکانی بپێکێت.

لە ماوەی رابردوودا ڤیدیۆی چاوپێکەوتنی عەلی عەونیی – ئەندامانی  سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە تیڤی حیزبەکەی بڵاوکرایەوە، راستەوخۆ داوای لە هێز و سوپای  دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد، بێنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و هێرش ئەنجام بدات.

عەلی عەونیی، لە چاوپێکەوتنەکەدا بە ئاشکرا داوا لە هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد، بێنە نێو خاکی  هەرێمی کوردستان و کۆمەڵکوژیی ئەنجام بدەن.

عەونیی، داوا لە سوپای تورکیا ئەکات بەناوی کردنە ئامانجی  کادیرانی پەکەکە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە زەوی و بە شێواز و رێگەی دیکە، هێرش بکاتە سەر گەشتیاران لە ناوچەی ئەحمەدئاوای هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرکردەیەی پارتی،  ئاماژە بە ناوی چەندیین ناوچە لە هەرێمی کوردستان  وەک: رانییە، دەربەندیخان، قەڵادزێ و دەربەند و برادۆست وەک رێنمایی  بە هێز و سوپای دەوڵەتی تورکیا  ئەدات و داوای لێدەکات هێرش لەو ناوچانە ئەنجامبدات و بیکاتە ئامانجی هێرشەکانی.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …