بە دروشمی ” ئـێمە مێژوو دەنووسیینەوە، بونیاد دەنێن”، کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان لە رۆژانی ٣-٥ی تشرینی دووەم لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
رۆناهی-ناوەندی پەیوەندیی جەماوەیی گەنجان و بزوتنەوەی ئەو گەنجانەی مێژوو دەنوسنەوە، بەمەبەستی بەشداربوون لە کۆنفرانسی جیهانیی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ، کە لە ٣-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، بانگەوازیان راگەیاند.
کۆنفرانسەکە، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ڕێکخراوەکانی گەنجان لە هەموو جیهانەوە بەشداریی دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوی هەردوو ڕێکخراوەکەدا هاتووە، “وەک گەنجانی ئەم سەردەمە لە سەردەمێکی بەو جۆرەدا گەورە دەبین کە قەیرانی کەشوهەوا و شەڕ و ئاژاوە بوونی هەیە، بۆیە بزوتنەوەی گەنجان لە سەرانسەری جیهان خۆیان لەپێناو ژیانێکی جێگرە و ئەڵترناتیڤ خۆیان رێکدەخەن و تێدەکۆشن. بۆ یەکەمجارە بە کۆنفرانسێکی جیهانیی گەنجان کۆدەبینەوە، روانگەکانمان دەخەینە بەرباس و تێکۆشانمان دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداریی بەهێزتر دەکەین، بەو پێیەی قەیرانی بەردەممان قەیرانێکی گەردوونییە، وەڵامدانەوەشمان لە رێگەی ئینتەرناسیۆنالیزمێکی نوێوە دەبێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بۆ بەشدارییکردن لە یەکەمین کۆنفرانسی گەنجان لە پاریس بانگەواز کرا و تیایدا هاتووە، “ئەوانەی رەوتی مێژوو ئاڕاستە دەکەن و پێوانەکانی ژیان دیاریدەکەن، ئێمەی گەنجانین”.
info@ronahi.eu