کە*جە*کە: پارتی و پاراستن لە چارەنووسی عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن

کە*جە*کە لەبارەی عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە ڕایگەیاند: پارتی و پاراستنی پارتی لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن، کە*جە*کە داواش دەکات، “ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا نەکرێت.”

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/١٠ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما*جڤاکێن کوردستان (کە*جە*کە) لەبارەی عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، پارتی و پاراستنی پارتی لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە”ئێمە لە سەردەمێکی مێژوویی گرنگداین، کە فاشیزمی ئەردۆغان لە لێواری شکست و ڕووخاندایە. ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە تاوانی کۆمەڵکوژیی دژ بە گەلەکەمان ئەنجام داوە، لەگەڵ دوژمنانی کورد و هەموو نۆکەرەکانی خۆیدا تاوەکو دوا ساتیش هێرش دەکات. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادیی ڕژێمی فاشیستیی گەیاندووەتە لێواری داڕمان و ڕووخان.”

ئەوەشخراوەڕوو: “لە ناو گێژاو و قەیرانێکی لەو شێوەیەدا، ئەندامێکی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان، هەڤاڵ عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە، لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا. هەڤاڵمان عەزیمە، کە هەوڵی دەدا بۆ چارەسەر بچێتە دەرەوەی وڵات، لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیرا و دەستگیرکرا. بە خێرایی لەلایەن (پەدەکە) و پاراستنەوە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. زانیاریی ئەوە  بڵاودەکرێنەوە، کە دەوترێت، ئەو هەڤاڵەمان، کە دەستگیرکراوە لەلایەن پاراستنەوە ڕفێندراوە و ڕادەستی میتی دەوڵەتی تورک کراوە. لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراومان نییە، بەڵام زانیاریی پشتڕاستکراو و دڵنیاکراو ئەوەیە، کە هەڤاڵمان عەزیمە لەلایەن پاراستنەوە ڕفێندراوە، بەبێ ئەوەی تۆمارێکی بۆ دروستکرابێت. بۆیە مەترسیی ئەوە هەیە، کە ئەو هەڤاڵەمان، کە نەخۆشیی قورسی  دڵی هەیە ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت.”

کە*جە*کە جەختئەکاتەوە: “شەرمەزارییەکی گەورەیە، کە پارتی (پەدەکە) بەم شێوەیە ژنێکی شۆڕشگێڕی کورد دەڕفێنێت و هەوڵ دەدات بۆ پەیوەندییە پیسەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا بەکاری بهێنێت. پارتی (پەدەکە) و پاراستن له چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن.”

لە راگەیاندراوەکەدا داوای ئەوەشکراوە “لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ڕای گشتیی کوردستان و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون دەستبەکار ببن و دەست بە جموجوڵ بکەن و ڕێگە نەدەن ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت، کە ئەوە دەبێتە پشتیوانیی پارتی (پەدەکە) بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەردۆغانی فاشیست.”

رۆژی ٦ی ئەم مانگە، هێزەکانی پارتی لە ناوفڕۆکەخانەی هەولێر ژنە سیاسەتمەدار عەزیمە ئارسون دەستگیرئەکەن، کەویستویەتی بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی بچێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …