پرسی رۆژ

تورکیا ئەیەوێت دۆسێیەکە وەک کارتی فشار بەکار بهێنێت

رۆژنامەی یەکی لەندەنیی رایدەگەیەنێت،  سەردانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ تورکیا شکستیهێناوە و هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێناکاتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی “العرب”ی چاپی لەندەن بڵاویکردەوە، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق دەڵێن کارەکان وەک پێویست لەگەڵ لایەنی تورکیی بەڕێوەناچێت و ئەنقەرە دەیەوێت ئەم دۆسێیە وەک …

بینینی زیاتر »

خیانه‌ته‌كانی پارتی‌ له‌ ساڵی ١٩٧٠-١٩٧٥

زاموا زاگرۆس  “بنەماڵەی بارزانی تەنیا بە سیخووڕی بۆ داگیرکەران، دڵیان ئاوی نەخواردووەتەوە، بەڵکوو خۆشیان وەک داگیرکەران و دوژمنان لە نێو کورداندا ڕەفتاریان کردووە، هەر لە تیرۆری شۆڕشگێڕانی پارچەکانی ترەوە تا بەدەستەوادانیان بە داگیرکەرانی کورستان“. هەڵسەنگاندنێک بۆ ناپاکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێی نووسراوەکانی د. قاسملۆ به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌ل …

بینینی زیاتر »

بە ئامادەبوونی وەرگێڕەکەی ناساندنێک بۆ ڕۆمانی “دایە” کرا

لە شاری سلێمانیی وەرگێڕی رۆمانی دایە، سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە کرد، پاڵەوانی سەرەکیی رۆمانەکەش، لە ئەوروپاوە بە سکایپ بەشدار بوو. ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون بە ئامادەبوونی خوێنەران و ئەدەبدۆستان، رۆزا حەمە ساڵح وەرگێڕی رۆمانی “دایە”، بە سەرپەرشتیی ناوەندی ژنۆلۆژی سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە …

بینینی زیاتر »

دیار غەریب، هێمای بەرخۆدانی گەلی باشووری کوردستان دژی فاشیزم

“لە هەموو ئەم قۆناغانەدا شەهید هەڵمەت وەک نموونەی باڵای بەرخۆدان و شۆڕش و کولتووری دژایەتی فاشیزمی دەوڵەت نەتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشەنگایەتیی گەنجانی باشووری کوردستان گێڕاوە تا نەکەونە بن کاریگەری ئایدۆلۆژیای فاشیزمی دەوڵەت نەتەوە”. پاش ڕاپەڕین و ئازادبوونی باشووری کوردستان لە دەست بەعسییە فاشیستەکان، هەر حزبەو ئامانج و بەهاکانی شۆڕشی …

بینینی زیاتر »

بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد داوایەک ئاڕاستەی پارتی دەکات

بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد، داوای لە پارتی کرد هاوکاریی دوژمنانی کورد نەکات، جەختی کردوەتەوە، بۆ ئەوەی کوردان نەکوژرێن، دەبێت پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە و ھەڵسوکەوت بکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ساڵانێکە گەلەکەمان بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن دوژمن و نەیارەکانمانەوە دەکوژرێت. دەوڵەتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا درێژە بەو کۆمەڵکوژییە بێ وچانانە دەدەن. …

بینینی زیاتر »

چی لە هەگبەی سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ بەغداد و ھەرێمی کوردستاندایە؟

بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزیرى دەرەوەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، کە ھاوکات بەرپرسی پێشووى دەزگاى میت بووە و دەستى سوورە بە کۆمەڵکوژ کردنى کوردان، سەردانى بەغدا و هەرێمى کوردستان بکات و لەگەڵ سەرانى بنەماڵەى بارزانى کۆبێتەوە. تورکیا بە قەیرانێکى سەختى ئابوریدا تێدەپەڕێت، دۆخى ناوخۆى وڵاتە لە ڕووى ئابورییەوە لە لێواری داڕماندایە و …

بینینی زیاتر »

“بە خیانەت و هاوکاریتان لەگەڵ دوژمن دەستکەوتەکانی کورد لەناو دەبەن”

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا ڕایگەیاند، هێرشەکان کە بە هاوکاریی پارتی،  دەکرێتنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە)، لە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خیانت و لێکەوتەکانی بۆسەر گەلی کورد بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی بەوە ئەکات، بەرخۆدانەکانی سەد ساڵی ڕابردووی گەلی کورد، بە هۆی خیانەت و …

بینینی زیاتر »

“ڕووفاتی ئەنفالکراوان لە مەترسیدایە و پەلە بکەن لە هێنانەوەیان”

چالاکوانان و کەسوکاری ئەنفال داوا دەکەن پەلە بکرێت لە هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان چونکە پێشنیارێك بۆ بەخاكسپاردانیان لە شاری بەغدا لە ئارادایە.  ئەمرۆ دووشەممە، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، لە رۆژی جیهانی دادپەروەری کوردستان، ژمارەیەک لە ڕێکخراوی تایبەت بە جینۆساید و ئەنفال لەگەڵ نوێنەرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە مەبەستی هۆشداری دان لەسەر …

بینینی زیاتر »

جموجۆڵەکانی داعش لە زیادبووندان و دوو تیرۆریستی رێکخراوەکەش دەسگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو تیرۆریستی داعش، لە قەزای عامرییە دەستگیرکران. ئەمڕۆ دوو شەممە، لە راگەیەندراوێكیدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای بەدەستهێنانی زانیاریی و بە پاڵپشتیی زانیارییە هەواڵگرییەكانی دەزگای هەواڵگریی، هێزێكی تایبەتیی نەهێشتنی تاوانەكانی بەغداد لە عامرییەی رۆژئاوای شارەکە، توانیان دوو تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن، كردنەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە. وەزارەتی …

بینینی زیاتر »

لە ئیتاڵیا چالاکییەکی جەماوەریی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە چالاکیی ڕادیۆ ئۆندا دی ئورتۆ لە ئیتاڵیا، هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە. بۆ ماوەی ٣١ ساڵە بەبەردەوامی لەلایەن ڕادیۆ ئۆندا دی ئورتۆ لە شاری برشیای ئیتاڵیا چالاکییەک بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ چالاکییەکە بە شێوازێکی تایبەت بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، کە ١٨ ڕۆژ بەردەوام بوون، …

بینینی زیاتر »