لە ئیتاڵیا چالاکییەکی جەماوەریی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

لە چالاکیی ڕادیۆ ئۆندا دی ئورتۆ لە ئیتاڵیا، هەزاران کەس لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.

بۆ ماوەی ٣١ ساڵە بەبەردەوامی لەلایەن ڕادیۆ ئۆندا دی ئورتۆ لە شاری برشیای ئیتاڵیا چالاکییەک بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ چالاکییەکە بە شێوازێکی تایبەت بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، کە ١٨ ڕۆژ بەردەوام بوون، ڕۆژێکی تایبەت بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پاراستنی مافی سەربەخۆبوونی گەلی کورد، تەرخانکرا.

چالاکییەکە بە ناوی ‘کاتی هیوا’ لە لایەن ڕادیۆ ئۆندا دی ئورتۆ و نووسینگەی زانیاری کوردستان لە ئیتاڵیا لە شارۆچکەی بوفۆلۆرای سەر بە شاری برشیا بەڕێوەچوو. هەزاران کەس لەو چالاکییەدا بەشدار بوون و ھەم زانیارییان لەبارەی کێشەی کورد وەرگرت و ھەمیش گۆشەگیریی سەر ڕێبەر گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

لە گۆڕەپانی چالاکییەکە خێمەیەک ھەڵدرا و تێیدا ھەر یەک لە زیرۆ کالکاری، نووسەری زنجیرە ڕۆمانی “کاتی هیوا”، کە باس لە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و ھەروەھا کتێبی “تا شنگال ڕاناوەستین”، کە لەبارەی کۆمەڵکوژیی لە شەنگال و ژیانی ئێزدییەکانە و لە ئیتاڵیا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرگی لێفرۆشراوە و کیارا کروشیاتی و ڕۆژبین بێریتان نووسەرانی کتێبی “چیایەکی تەنیا”، کە باسی گەلی ئێزیدی دەکات، میوان بوون. کەسانێکی زۆر لە دەوری خێمەکە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن دەستیپێکرد.

دوای نووسەران، گرووپی میوزیکی ڕۆکی بەناوبانگی ئیتاڵی، گلی ئولتیما چوونە سەر شانۆ و گۆرانییان پێشکەش کرد.

بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان گەشتر دەکەین

لە چالاکییەکەدا یڵماز ئۆرکان، سەرۆکی نووسینگەی زانیاریی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، “ماوەی ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهاتووە، ڕێبەر ئاپۆ و ٣ هەڤاڵی لە زیندانی ئیمراڵیدان و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەدەست نایات. وەک گەلی کورد ھەموو کات لە تێکۆشانمان بەردەوام بووین و لە سەردەمی نوێشدا درێژە بەو تێکۆشانە دەدەین، داوا لە ھەموان بەتایبەتی دۆستانمان لە ئیتاڵیا دەکەین، لەم کاتەدا لە پێناو ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەن.

هەروەها نووسەری ئیتاڵیی، زیرۆ کالکاری هەندێک بەشی پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە. کالکاری وتیشی “ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی گەورەیە و زۆر بەداخەوەم کە ساڵانێکە زیندانی کراوە، دەبێت ئازاد بکرێت. هەر بۆیە دەبێت پشتیوانیی گەلی کورد بکەین کە تێکۆشان دەکات“.

دوای وتارەکان، لە لایەن چەند گرووپێکی میوزیک گۆرانی پێشکەشکران.

ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images
ANF Images

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …