بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد داوایەک ئاڕاستەی پارتی دەکات

بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامی کورد، داوای لە پارتی کرد هاوکاریی دوژمنانی کورد نەکات، جەختی کردوەتەوە، بۆ ئەوەی کوردان نەکوژرێن، دەبێت پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە و ھەڵسوکەوت بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ساڵانێکە گەلەکەمان بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن دوژمن و نەیارەکانمانەوە دەکوژرێت. دەوڵەتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا درێژە بەو کۆمەڵکوژییە بێ وچانانە دەدەن. دەوڵەت ھیچ سنوورێک بۆ جینۆساید و کوشتنی کوردان ناناسێت. دەوڵەتی تورک خوا نەناس و بێ ئایینە. پێویستە گەلی کورد ئێستا ئەم دوژمنە ترسنۆک و دڕندەیە بناسێت!

بزووتنەوەی زانایانی ئیسلامیی کورد ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهید، لە دژی ئەم دەوڵەتە دڕندەیە دراوە. کچان و کوڕانی بژاردەی کورد شەهید بوون و تا ئێستاش دەکوژرێن. ئەو هێزانەی خۆیان بە هێزی کوردی ناودەبەن، دەبێت ئەو نەیارانە بناسن و بە گوێرەی ئەو ڕاستیانە درێژە بە سیاسەتەکانیان بدەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەبێت دەست لە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک، عەرەب و ئێران هەڵبگیرێت. کورد خوشک و برای یەکترن، نەک خوشک و برای نەیار و دوژمنانیان. لە باشوری کوردستان ماوەی چەند ساڵە شۆڕشگێڕانی بزوتنەوەی نەتەوەیی (پەکەکە) و خەڵکی گوندەکان شەهید دەکرێن. بەڵام دەبینین لە باشووری کوردستان بە تایبەتی ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن ئێمە شوێن کەوتووی شێخ ئەحمەدی بارزانین هیچ دەنگیان لێوەنایات. بە پێچەوانەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن.

ئەگەر بەرپرسێکی پەدەکە بێت و لە راگەیاندنەوە گلەیی لە دەوڵەتی تورک بکات و بڵێت ئێوە بۆچی سەرکردەکانی پەکەکە ناکوژن، ئەو دۆخە دەبێت لەلایەن کورد و کوردستانیانەوە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؟ جەماوەری باوەڕمەندان پێکەوە بکەونە ناو ئاشتی و شوێن نەیاران نەکەون.

دەبێت هەموو کورد، بۆ ئەوەی رێگری لە کوستنی کورد بە دەستی کورد بگرن، بکەونەخۆ! کوشتنی کوردان بە دەستی کوردان تاوانێکی گەورەیە، دەبێت رێگە نەدرێت ئەو تاوانە گەورەیە دووبارە ببێتەوە. دەبێت کوردان کێشەکانی خۆیان بە دیالۆگ و دیدار چارەسەر بکەن. نەک ئەوەی بە فیتی نەیارەکانیان بجوڵێنەوە. داوا لە پەدەکە دەکەین کە لە پێناو ئەوەی کوردستان لەناو نەچێت و کورد نەکوژرێن، بەرپرسیارانە مامەلە بکات! داوا لە هەموو لایەنە کوردستانیەکانی دیکەش دەکەی لە پێناو ئاشتیەکی هەمیشەیی لە ناو کورداندا دەستبەجێ بەشداری لە کاروباری ئاشتی ناوخۆیی بکەن. داوا لە هەموو زانایانی ئایینی دەکەین، بۆ یەکڕیزی و ئاشتەوایی کوردان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …