تورکیا ئەیەوێت دۆسێیەکە وەک کارتی فشار بەکار بهێنێت

رۆژنامەی یەکی لەندەنیی رایدەگەیەنێت،  سەردانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ تورکیا شکستیهێناوە و هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێناکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی “العرب”ی چاپی لەندەن بڵاویکردەوە، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق دەڵێن کارەکان وەک پێویست لەگەڵ لایەنی تورکیی بەڕێوەناچێت و ئەنقەرە دەیەوێت ئەم دۆسێیە وەک کارتێکی فشار لە دژی بەغداد لە پرسی سیاسیی و ئەمنیی دا بەکاربهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغداد لە هەمان کاتی سەردانی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بوو بۆ ئەنقەرە، زانیارییەکان ئەوەن کە هیچ بەرەوپێشچوونێک نەهاتووەتە ئاراوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندوە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە سەردانەکەی فیدان بۆ بەغدادا کە لە رابردوودا کاتێک سەرۆکی دەزگای میت بوو سەرپەرشتیی مەلەفی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەکرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا داواکاری دیکەی هەیە بەدەر لەوەی ئاشکرابووە و راگرتنی هەناردە پەیوەست نییە بە لایەنە هونەرییەکانی کە گوایە بەهۆیەوە هەناردەی نەوت لە جەیهانەوە راگیراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …