لە هەولێر هێرشدەکرێتە سەر رۆژنامەنووسێک

دووکەس لە شاری هەولێر، هێرشدەکەنە سەر رۆژنامەنووسێک و برینداریدەکەن، کەناڵەکەش رایدەگەیەنێت: دوای جنێودان و سوکایەتی کردن، بە لێدان تیمەکەمان ناچارکراوە دەستلەکارەکەیان هەڵبگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٤/٢٠٢٣ کەناڵى کەى ئێن ئێن راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:پێشنیوەرۆی ئەمرِۆ 17 نیسانى 2023، لەناو بازاڕی شاری هەولێر لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، دوو کەس بەتوندی و هێرشیان کردوەتە سەر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵەکەمان، دوای جنێودان و سوکایەتی کردن، بە لێدان تیمەکەمان ناچارکراوە دەستلەکارەکەیان هەڵبگرن.

کەناڵی KNN لە راگەیاندراوەکەدا ئیدانەی ئەو هێرشە بۆ سەر رۆژنامەنووسەکەیان دەکات و دەڵێت، ئەم کارە دامودەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای هەولێر دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی و بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی تیمەکانیان و لێپرسینەوەى یاسایی لە بکەرانی ئەم تاوانە بکرێت، هەروەها چاوەڕوانی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری دادگا دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *