بە ئامادەبوونی وەرگێڕەکەی ناساندنێک بۆ ڕۆمانی “دایە” کرا

لە شاری سلێمانیی وەرگێڕی رۆمانی دایە، سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە کرد، پاڵەوانی سەرەکیی رۆمانەکەش، لە ئەوروپاوە بە سکایپ بەشدار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون بە ئامادەبوونی خوێنەران و ئەدەبدۆستان، رۆزا حەمە ساڵح وەرگێڕی رۆمانی “دایە”، بە سەرپەرشتیی ناوەندی ژنۆلۆژی سیمنارێکی ناساندنی بۆ رۆمانەکە کردو بە واژۆی خۆی کتێبەکەی پێشکەشی خوێنەران کرد، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی ئامادەبوون.

هەڤاڵ یادە پاڵەوانی سەرەکیی رۆمانەکە، لە ئەوروپاوە بە سکایپ بە خێراهاتنی ئامادەبوونی کردو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەوە دەربڕی، کە رۆمانێک دەربارەی ژیانی نووسراوە و وتی نووسیی: ئەم رۆمانە ئیرادەی بەژیانم بەخشیوەتەوە.

ڕۆزا حەمە ساڵح باسی لەوەکرد: نازناوی هەڤاڵ یادە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەخشراوە بە درەخەشان میرزا کەریم کاتێک لەسەر داواکاری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەچێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەبەستی وەرگرتنی خولی پەروەردەیی و بۆ ماوەی دوو مانگ لەوێ دەمێنتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڤاڵ یادە لە ڕۆژئاوای کوردستان ماوەیەکی کەم لەلای ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەمێنێتەوە، پاشان ئەچێتە ناوچەکانی تری ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ وانەی پەروەردەی بە ژنان ئەڵێتەوە و هانی ژنان ئەدات کە لە پێناو ئازادیی نیشتمان تێبکۆشن و شۆڕش بۆ پرسەکانیان بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ڕۆمانی دایەی بە زمانی عەرەبیی خوێندەوە، زۆر کاریگەریی کردوەتە سەر هەست و سۆزیی، سەرسام بووە بەهێزو ئیرادەی ئەم ژنە تێکۆشەرە، کە لەپێناو خەباتی نەتەوایەتی و ئازادی گەلی کورد تێکۆشاوە، هانی ژنانی داوە کە بێنە مەیدان و لەسەر پرسەکانیان شۆڕش بکەن، لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەشی ڕووبەڕووی مەترسی ژیانی بووەتەوە لەلایەن دوژمنانی گەلی کورد، ئەمەش وای کرد بڕیاری ئەوەبدات، ڕۆمانی دایە وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی و بۆ ئەوەی تەواوی خەڵكی کوردستان گوێبیستی چیرۆکی ژیانی ئەم ژنە تێکۆشەرە ببن.

وەرگێڕ “رۆزا حەمە ساڵح” دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم ئەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادیی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتییدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاریی و ستەمکاریی رێگەی دژواریان گرتووەتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.

ڕۆمانی “دایە: ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی یادە” لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژنۆلۆژییە و لە نووسیینی ڕووناک مورادە، ڕۆمانەکە ڕۆزا حەمەساڵح لە عەرەبییەوە کردوویەتی بەکوردیی ناوەندیی.

نووسەری رۆمانەکە ژنێکی ڕۆژئاوای کوردستانە بە ناوی “ڕووناک موراد”، کە بە ڕاشکاویی  لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخیی خۆنەویستی شاری سلێمانی ئەدوێت، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە هەڤاڵ یادە.

ڕۆمانەکە پێکهاتووە لە 526 لاپەڕەی قەبارە 14*20سم پێکهاتووە و ژیانی کۆمەڵایەتیی و  تێکۆشانی رێکخراوەیی سیاسیی ژنێک ئەگێڕێتەوە بەناوی هەڤاڵ یادە.

لە کۆتایی کتێبەکەدا، ئەلبومێک لە وێنەکانی “دایە” ناسراو بە هەڤاڵ یادە خراوەتەڕوو.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …