بە دروشمی “کەمی ئاو، هۆڕەکانی وڵاتی دوو رووبار، ژینگەی کەنداوی عەرەب، بەرپرسیارێتیی هەمووانە” سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەغداد بۆ ئاو دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٥/٦ بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەغداد بۆ ئاو دەستیپێکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و وتی : لە نێو ئەو چارەسەرە سەرەتاییانەی كە ئەنجامدراون، ڕێكخستنی پلانی كشتوكاڵی زستانە لەڕێگەی هێنانەكایەی شێوازەكانی ئاودێری مۆدێرن و جەختیشیكردەوە پلانی كشتوكاڵی داهاتوو سنووردار دەبێت بەو جووتیارانەی كە شێوازی ئاودێری مۆدێرن بەكاردەهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی ئێستا ڕووی لە شارەزایی وڵاتانی پێشكەوتوو كردووە بۆ ئەوەی سوود لە ئاو وەربگرن بە گواستنەوەی ئەزموونەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو، هەروەها بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی كۆنفرانس لەسەر ئەم بابەتە.
وتی :حكومەت كاری كرد بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵاتر بۆ ئاو و بڕیارە بچێتە شیرینكردن وپاكردنەوەی ئاوی دەریاكان و جەختیشی لەوە كردەوە كە كەمی ئاو مەترسییە بۆ سەر كولتوور و شارستانیەتی عێراق، هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر دیجلە و ڕووبارەكانی فورات كە گرنگترین شارستانیەتەكانی جیهان لە دەورییان بنیات نراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەكات كە تێیدا پێویستمان بە هەوڵی هەموو دۆستان هەیە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئاوی و ئایندەی نەوەكانی.