رانییە، ئاهەنگێک بۆ یادی ١١ ساڵەی شۆڕشی رۆژئاوا بەڕێوەچوو  

ئەنجومەنی کوردانی رۆژئاوا، بە بۆنەی یادی ١١ ساڵەی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە لەشاری رانییە، ئاهەنگێکی سازدا.

ئێوارەی دوێنێ ١٤ی تەمووز ، ئەنجومەنی کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە شاری رانییە-لە هۆڵێ بتوێن ، بە بۆنەی  یادی ١١ ساڵەی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانەوە ئاهەنگێکی هەڵپەرکێ و موزیکیان پشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە دوای  خولەکێک وەستان بۆ شەھیدانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان، نوێنەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیشکەشکرد، بە ناوی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر ١١هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانی لە کەسایەتیی شەهید فەرهاد دێرک، شەهید ڕەیحان و تەواوی شەهیدانی کوردستان بەبیرھێنایەوەو رایگەیاند: شۆڕشی رۆژئاوا، نموونەی دیموکراتیی و پێکەوەژیانی گەلانە لە ناوچەکەدا و گەل خاوەنداریی لێئەکات، ئەزمونی پەنجاساڵەی فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی تیادا بەر جەستەبووە.

 بکر کۆبانیی، پەیامی بنەماڵەی شەھیدانی رۆژئاوای پێشکەشکرد.

گرووپی ھونەریی، ھەڵپەرکێ و گرووپی گەنجانی حاجیاوا نمایشی سەرنج راکێشیان پێشکەشکرد، ئاھەنگەکە بە سرود و ھەڵپەرکێی جۆش و خرۆشی بە ئامادەبوان بەخشیی.

IMG_4356

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …