“بە خیانەت و هاوکاریتان لەگەڵ دوژمن دەستکەوتەکانی کورد لەناو دەبەن”

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا ڕایگەیاند، هێرشەکان کە بە هاوکاریی پارتی،  دەکرێتنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە.

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە)، لە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خیانت و لێکەوتەکانی بۆسەر گەلی کورد بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی بەوە ئەکات، بەرخۆدانەکانی سەد ساڵی ڕابردووی گەلی کورد، بە هۆی خیانەت و داردەستەیی سەرکوت کراوە، وتیشی: بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرش بۆسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی ئەوەی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ٤٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو ببرێت.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، “کورد ڕێگە نادات ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ٤٠ ساڵ تێکۆشان بەدەستهاتوون، لەناوببرێن”. داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش کرد دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو هەڵوێست و مامەڵەیەی ببێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، “لە سەرانسەری جیهان کورد بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب پیرۆز دەکەن، بەڵام لە باشووری کوردستان، ئاژاوەگێڕییەکان لە دەوری هێڵی خیانەتی ڕژێمی پارتیش بەردەوامە، ئەوەش دژی بەرخۆدانی سەد ساڵی ڕابردووی گەلی کوردە. لە ئەنجامی هاوکاریی خیانەتکاران لەگەڵ دوژمن، زۆرێک لە ڕاپەڕین و بەرخۆدانەکانی وەک کۆچگری، شێخ سەعید، ئاگری و دەرسیم پێش ئەوەی بە سەرکەوتن بگەن، سەرکوت کران.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە سیاسەتەکانی ئێستای پارتی، هەوڵ دەدرێت دەستکەوتەکانی ٤٠ ساڵ تێکۆشان لەناو ببرێن، بەڵام چیتر کورد ناتوانێت بەرامبەر ئەوە پشوودرێژ بێت. هێرشەکان بۆ سەر گەریلا لە باشووری کوردستان بە ئاگاداری پارتی مایەیی قبوڵکردن نییە.

جەدەکە-سە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوا لێدوانی عەلی عەونیی، لە سەرکردەکانی پارتی بانگەوازێکە بۆ دروستبوونی شەر لە نێوان کوردان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم کاتەدا کە لە سایەی بزووتنەوەی ئازادیی کورد دەستکەوت بەدەستهاتوون و کورد جێگەی خۆی لە مێژوودا کردووەتەوە، بە ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین، کە هەرگیز ئەم خیانەت و هاوکاریکردنی هێرشەکان قبوڵ ناکەین. داوا لە پەدەکەش دەکەین کۆتایی بە هەڵوێستی هاوکاری و خیانەت بهێنێت“.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …