دووەمین کۆنگرەی تاژێ بەستترا

 نوچە ژنها

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزی “تاژێ” دووەمین کۆنگرەی خۆی بە ڕۆحی بەرخۆدانی ڕزگارکردنی شەنگال و بە فەلسەفەی “ژن ژیان ئازادی” بە دروشمی “ئێمە خۆمان لە فەرمان دەپارێزین و ئازادی ژن و کۆمەڵگە مسۆگەر دەکەین” دەستپێکرد.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی دوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤خۆی لەسەر بنەمای ڕێکخستنی ژنانی ئێزدی و پاراستنی باوەڕی ئێزدیەکان لە دژی هەموو هێرشەکان، بوونە خاوەن ویست و توانای خۆیان و بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە خۆیان ڕێکخست، لە ساڵی  ٢٠١٥ەوە تا ئەمڕۆ بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو بوارەکاندا کاردەکات.

بە ڕۆحی بەرخۆدان لە دژی بڕیاری ساڵی ٢٠١٤ پەرەی سەند و لە حەوتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالدا وەک وەڵامێک بۆ هەموو هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی، بەتایبەتی بەئامانجی فراوانکردنی ڕێکخستن و بەهێزکردنی ئیرادەی ژنان بەفەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، کە بووەتە فەلسەفەیەکی جیهانی، تاژێ دووەمین کۆنگرەی خۆی بەدروشمی “ئێمە خۆمان لە فەرمان  دەپارێزین، ئازادی ژن و کۆمەڵگە مسۆگەر دەکەین” ڕێکخست.

لە کۆنگرەکەدا نزیکەی ٢٥٠ نوێنەری ژنانی ئێزدی و ژنانی عەرەب لە ناوچەی شەنگال بەشدارن، جێگای ئاماژەیە، کە میوانانی مەخمور و ڕۆژئاوای کوردستان دەبوو ئامادەی کۆنگرەکە ببن، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێگەی لە گەیشتنیان گرت بۆ شەنگال.

کۆنگرەکە، کە لە هۆڵی ناوچەی سنون بەڕێوەچوو، بە جلوبەرگی ژنانی سپی ئێزدی ناوچەی کۆنگرەکەی ڕازاندەوە و هەروەها پۆستەرەکان بە دروشمی بەرخۆدانی ژنان لە هۆڵی کۆنگرە هەڵواسران.

کۆنگرەی دووی تاژێ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو ئەو شەهیدانە دەستیپێکرد کە لە ڕزگارکردنی شەنگالدا گیانیان لەدەستدا.

دوای بەخێرهاتنی هەموو ژنان بەناوی تاژێ-وە، نەعیم ئیلیاس وتاری کردنەوەی پێشکەشکرد و وتی: “ئێمە پێشوازی لە هەمووان دەکەین بەتایبەتی ژنانی عەرەب سەرەتا پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە و ڕزگارکردنی شەنگال لە هەموو شەهیدان و گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، بە تایبەتی پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئەمڕۆ بەسایەی فکر و فەلسەفەکەی بەهێزین، بەم کۆنگرەیە دەمانەوێت بگەینە هەموو جیهان فەرمانەکانی سەر ئێمە کۆتایی پێنەهێنراوە، ئەمڕۆ بە هاوکاری پەدەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و فەرمانەکە لەسەر ئێمە بەردەوامە بۆیە پێویستە گەشە بە ڕێکخراوەکەمان بکەین”.

 

دوای وتاری دەستپێک، دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردراو دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی “تاژێ” بەردەوامە.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *