وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو تیرۆریستی داعش، لە قەزای عامرییە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دوو شەممە، لە راگەیەندراوێكیدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای بەدەستهێنانی زانیاریی و بە پاڵپشتیی زانیارییە هەواڵگرییەكانی دەزگای هەواڵگریی، هێزێكی تایبەتیی نەهێشتنی تاوانەكانی بەغداد لە عامرییەی رۆژئاوای شارەکە، توانیان دوو تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن، كردنەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەو دوو تیرۆریستە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، ددانیان بە کۆمەڵێک تاواندا ناوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە ئەکەن، جموجۆڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش زیادی کردوە.