پرسی رۆژ

نزیکەی١٠٠رێکخراو و دەستەی یاسایی لە سووریا داوای ناوچەی دژە فڕین دەکەن

٩٩ رێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دروست بکرێت. ٩٩ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد، داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین …

بینینی زیاتر »

پەیمانی کۆمەڵایەتیی دەتوانێت ببێتە دەستووری بنەڕەتیی بۆ سوریا

هاوسەرۆکی نووسیینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە رایگەیاند، پەیمانی کۆمەڵایەتیی لە ئاستێکدایە کە لە داهاتوودا دەبێتە دەستووری بنەڕەتیی سوریا و وتی:”چیتر سوریا ناتوانێت ببێتە کۆماری عەرەبیی سوریا.” هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە، سیهانۆک دیبۆ، ڕایگەیاند مافی گەلی عەرەب، کورد، ئەرمەن، سووریی، و چەرکەسیەکانیش وەک یەک لە پەیمانی کۆمەڵایەتیدا مسۆگەر کراوە و وتی:”ئەم …

بینینی زیاتر »

تۆڕێکی تیرۆریستیی لە سلێمانیی دەستگیرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌واڵگریی و ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، به‌هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر له پارێزگای‌ سلێمانیی، تۆڕێكی تیرۆریستییان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ده‌ستگیركرد.   ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌واڵگریی و ئاسایشی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وە تیایدا هاتووە، به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ پارێگای سلێمانیی، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان جێبه‌جێ …

بینینی زیاتر »

عەمەر ساڵح: فیکری  ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو لایەکی شەنەنگالدا بڵاو دەبێتەوە

ئەندامی لێژنەی عەشیرەتەکانی شەنگال، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەغداوە هەتا موسڵ، لە سلێمانیەوە هەتا ئەوروپا، تێکۆشانی دیپلۆماسی بەهێز ئەنجامدرا و ڕایگەیاند:”فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگالەوە بە هەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە.” ئەندامی ئەنجوومەنی عەشیرەتەکانی شەنگاڵ، عەمەر ساڵح، ئەنجامە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و ئامانجەکانی ساڵی نوێی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالی بۆ ئاژانسی هەواڵی …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

بەیاننامەیەک لەسەر هێرشەکانی رۆژئاوا جارێکی تر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێرشی ئاسمانیی کردە سەر شوێنە خزمەتگوزاریی و مەدەنیی و پیشەسازییەکانی رۆژئاوا، لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی شەڕی ئیسرائیل و حەماسە و لەڕێگە چارەیەک دەگەڕێن بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە کاولکارییە. دەبینین تورکیا لە جیاتی ئەوەی ببێتە هێزی چارەسەریی و بەرقەرارکردنی ئاشتیی لە ناوچەکە، …

بینینی زیاتر »

ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە هەرێم لەکاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە. وتەبێژی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی هەرێمى کوردستان –  شاباز مەحمود، لە راگەیاندراوێکیدا کە بۆ تەڤگەری ناردوە تیایدا هاتووە: لەمساڵدا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ١٨ کەسیان کرێکاری بیانیی بوون …

بینینی زیاتر »

مەزڵوم عەبدی: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قۆناغێکی مەترسییدار و پاکتاوێکی نوێیە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی‌ هەسەدە رایگەیاند، هێرش و دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان قۆناغێکى مەترسییدارە، داواشی کرد، دەوڵەتی تورک کێشە ناوخۆییەکانی لەناو سنوورەکانیدا چارەسەر بکات. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی‌ هێزەكانی‌ سووریای‌ دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، کە …

بینینی زیاتر »

بڕیارێکی نوێی تورکیا بۆ راکێشانی دراوی بیانیی چالاکیی تاوانباران و تیرۆریستان زیددەکات

حکومەتی تورکیا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی رێکخراوێکی چاودێریی جیهانییدایە بۆ تاوانەگەورەکان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و رێوشوێنەکانی دارایی تیرۆریستان، لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی نوێی پێشکەشکرد کە دەرچوون لە زیادکردنی چاودێرییکردن قورس دەکات، کە بە شێوەیەکی باو بە ” لیستی خۆڵەمێشیی.” جەخت لەوەکراوتەوە: “گرووپە مافیاییەکان، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، گرووپەکانی تاوانی …

بینینی زیاتر »

کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ئەم ئیرادەیە گۆشەگیریی دەشکێنێت

لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی کە بە هەزاران گەنج بەشدار بوون، راگەیەندرا:”خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەم ئیرادە و بڕوایە دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیریی و لەناوبردنی فاشیزم و جەختیشکرایەوە: ئیرادە و ناسنامەی خۆمان لە پارادایم و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لاندا دۆزیوەتەوە. ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ئامەدی باکوری کوردستان لە …

بینینی زیاتر »

سارا ڕەزا: پێویستە وەکو ژنان لەسەر رێگە و ڕێبازی ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی بەردەوام بین

بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، باسی کۆمەڵکوژیی دووەمی پارس دەکات بەدەستی دەوڵەتی تورکیا و تی: ئێمە لەسەر رێگە و رێبازیان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین. سارا رەزا- بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەهیدکردنی ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانی بە دەستی رەشی دەوڵەتی تورکیا، هەروەک دەزانین ئەڤین گۆیی چەندین ساڵ …

بینینی زیاتر »