سارا ڕەزا: پێویستە وەکو ژنان لەسەر رێگە و ڕێبازی ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی بەردەوام بین

بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، باسی کۆمەڵکوژیی دووەمی پارس دەکات بەدەستی دەوڵەتی تورکیا و تی: ئێمە لەسەر رێگە و رێبازیان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین.

سارا رەزا- بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەهیدکردنی ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانی بە دەستی رەشی دەوڵەتی تورکیا، هەروەک دەزانین ئەڤین گۆیی چەندین ساڵ خەباتی کردوە و کاتێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بریندار دەکرێت بۆ چارەسەرکردن دەچێتە پاریس، بەڵام بەداخەوە دوژمنانی ئێمە هەمیشە کار بۆ ئەوە دەکەن لە هەر شوێنێک ژنێکی ئازاد و خاوەن ئیرادە هەبێت دەکایانکەنە ئامانج، بۆیە هەمیشە ژنانی خەباتگێڕ و پێشەنگ دەکرێنە ئامانج.

سارا رەزا ئەوەشی روونکردەوە، لە کاتی ئامادەکاری بۆ ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و شەهیدانی تر ئەڤین گۆیی و هاوڕێکانی ئامادەکاری دەکەن، بەڵام دەکرێنە ئامانج، هەروەک دوژمنان خۆیان دەڵێن لە هەر شوێنێک کوردێکی وڵاتپارێز و بەشەرەف هەبێت دەیکەینە ئامانج، هەمیشە دەبینین دوژمنانی ئێمە هەروەک چۆن ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی و ناگیهان ئاکارسەلیان کردە ئامانج، بۆیە لەو ژنانە دەترسن کە خۆیان نادەن بە دەستەوە و ژنانی تر هۆشیار دەکەنەوە.

وتیشی: پێویستە پێش هەموو شتێک داوا لە دەوڵە زلهێزەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکەین و ئەوانەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەردەکەن، ئەوانەی ساکینە جانسز و ئەڤین گۆییان شەهید کرد بە زووترین کات بدرێنە دادگا، ئەبێت خاوەن دەرکەوتن بین لەو ژنانەی بوونەتە پێشەنگی ئێمە، دەبێت هەموومان یەکدەنگ بین، چونکە یەک ڕیکخستنی ژنان ئەو پلانانە پوچەڵ دەکاتەوە، ئەم ئەرکە تایبەتترە لەسەر ژنانی کورد، ئێمە لەسەر ڕێگە و ڕێبازیان تێکۆشانیان بەردەوام دەکەین، چونکە ڕێگە و ڕێبازیان زیندووە.

 کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس کە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ناوەندی کولتوری کوردیی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کە هاوکات بوو لەگەڵ دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی یەکەمی پاریس، ئامینە کارا- ئەڤین گۆیی، ئەندامی بەڕێوبەرایەتیی کەجەکە، میر پەروەر-محەمەد شیرین ئایدن، ئەندامی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و عەبدولڕەحمان کزڵ، نیشتمان پەروەری کورد شەهیدکران.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …