عەمەر ساڵح: فیکری  ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو لایەکی شەنەنگالدا بڵاو دەبێتەوە

ئەندامی لێژنەی عەشیرەتەکانی شەنگال، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەغداوە هەتا موسڵ، لە سلێمانیەوە هەتا ئەوروپا، تێکۆشانی دیپلۆماسی بەهێز ئەنجامدرا و ڕایگەیاند:”فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگالەوە بە هەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە.”

ئەندامی ئەنجوومەنی عەشیرەتەکانی شەنگاڵ، عەمەر ساڵح، ئەنجامە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و ئامانجەکانی ساڵی نوێی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات خستەڕوو.

عەمەر ساڵح لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکەیدا، وتی:”ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ له دەستکەوت و دامەزراوەبوونە بۆ شەنگال، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال بەبێ ناوبەر بەردەوام بوو لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا فەرماندە و شەڕڤانانی یەبەشە شەهید بوون، قوربانی زۆر درا. هیوادارین ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی ببێتە سەرکەوتنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.”

بارودۆخی سیاسی عێراق و بەتایبەتی شەنگالی هەڵسەنگاند و وتی:”وەک دەزانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پێشمانەوەیە دەتوانین دەستی یەکبگرین و ساڵی ٢٠٢٤ بکەینە ساڵی ڕزگاری شەنگال لە هەموو بوارێکەوە. ئێمە پێمان وایە ئەگەر لەسەر هێڵی شەهیدان بڕۆین سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. ئێمە دەتوانین هەموو پلانەکان لەسەر شەنگال هەڵبوەشێنینەوە.”

 ‘لە ساڵی نوێدا سیستەمی خۆبەڕێوەبەری بە هەموو جیهان دەناسێنین بۆ ئەوەی دانیپێدابنێن”

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک دامەزراوە و فەرمانگەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، ئامانجی سەرەکییان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:”ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگاڵ لە لایەن جیهانەوە بناسرێت و دانی پێدابنرێت”.

“حکومەتی عێراق پابەندی قسەکانی نییە”

لەبارەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ حکوومەتی عێراق، وتی:”تا ئێستا سەدان جار سەردانی دەوڵەتی عێراقمان کردووە، ئێمە بەردەوام بووین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان کە ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییان لە شەنگال هەیە، بەڵام تا ئێستا پابەندی قسەکانیان نەبوونە.

 ‘خەباتە دیپلۆماسییەکان لە بەغداوە تا موسڵ، لە سلێمانییەوە هەتا ئەوروپا بەڕێوەچوو’

باسی ئەوەشیکرد، ساڵی ٢٠٢٣ لەڕووی چالاکییە دیپلۆماسییەکانەوە وەک ساڵێکی سەرکەوتوو تێپەڕیوە و ڕایگەیاند، ئەمساڵ یەکەمجارە وەک دامەزراوە و دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر لەگەڵ سەرۆکوەزیران سودانی کۆببینەوە. وتیان ‘تا ئەمڕۆ ئاگاداری ڕاستیەکانی شەنگاڵ نەبووین، وەکوو دامەزراوەکانی شەنگال ڕاستییەکانتان پێ گەیاندین’، لە ڕووی دیپلۆماسییەوە لە ساڵی ڕابردووەوە کارەکانمان باشتر بووە. کار و چالاکییەکانمان لە بەغداوە بۆ موسڵ، لە سلێمانیەوە هەتا ئەوروپا بەرفراوان بوو. بەتایبەت لەگەڵ دەوڵەتی عێراق، چەندین کێشەمان چارەسەر کردووە.”

 “بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگالەوە تا نەینەوا بڵاودەبێتەوە”

هەروەها زانیاری لەسەر ئەوەشدا کە بەتایبەتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەل و قەوارەکانی دەشتی نەینەوا لەسەر بنەمای فیکری عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە و درێژەای بە قسەکانیدا وتی:”لە هەموو کۆبوونەوەکاندا وتمان ‘ئەگەر بۆچوونی عەبدوڵا ئۆجەلان نەبوایە، ڕەنگە سڵاومان لە یەکتریش نەکردبایە، بەراستی فیکری عەبدوڵا ئۆجالان ئێمەی لەدەور یەک کۆکردەوە. ئەم بیرۆکانە لە هەموو شوێنێک قبوڵ کرا. بەم بیرۆکەیە دەتوانرێت خۆمان ڕێکبخەین، سیاسەت بکەین. ئێستا ئەم بیرۆکەیە لە شەنگالدا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەت لەناوچە عەرەبییەکانی دەوروبەری شەنگالدا. ئێمە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان کۆدەبینەوە.

“هەوڵدەدەین یەکێتی دەشتی نەینەوا بەهێزتر بکەین”

ئەوەش روون دەکاتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە دەشتی نەینەوا کۆبوونەوەی زۆر ئەنجامدراوە و دەڵێت:”لە ساڵی نوێدا کۆبوونەوەکانمان پەرە پێدەدەین ماوەیەک پێش ئێستا چووینە موسڵ و لەگەڵ ٤٠ نوێنەر و سەرۆک عەشیرەت و گوندەکان کۆبووینەوە. هەروەها لەو باوەڕەین ئەمساڵ یەکێتی دەشتی نەینەوا دروست بکەین.”
 داوا لە ئێزدییەکان کرا بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.

عەمەر ساڵح لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە ئاوارە ئێزیدییەکان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان کرد بگەڕێنەوە بۆ شەنگال و گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و هاوپەیمانی خۆیان بەهێز بکەن و ڕێگری لە پلانەکانی سەر شەنگال بکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …