بڕیارێکی نوێی تورکیا بۆ راکێشانی دراوی بیانیی چالاکیی تاوانباران و تیرۆریستان زیددەکات

حکومەتی تورکیا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی رێکخراوێکی چاودێریی جیهانییدایە بۆ تاوانەگەورەکان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و رێوشوێنەکانی دارایی تیرۆریستان، لەم دواییانەدا دەوڵەتی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی نوێی پێشکەشکرد کە دەرچوون لە زیادکردنی چاودێرییکردن قورس دەکات، کە بە شێوەیەکی باو بە ” لیستی خۆڵەمێشیی.”

جەخت لەوەکراوتەوە: “گرووپە مافیاییەکان، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، گرووپەکانی تاوانی رێکخراو و رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ماوەی دەیەی رابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژینگە سیاسییە رێگەپێدراوەی کە حکومەتی سەرۆک ئەردۆغان پەروەردەی کردوون.”

ماڵپەڕی “Middle East Forum” راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە تیادا هاتووە: ئەو پڕۆژەیاسایە کە لە 24ی ئەم مانگە لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ەوە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە، چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی بەرچاو یان بەتەواوی نەهێشتنی باجی کۆمپانیاکانە بۆ کۆمپانیاکان و باجی داهات بۆ ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات کاردەکەن ئەگەر هەموو یان بەشێک لە باجی کۆمپانیاکانی خۆیان بگوازنەوە بۆ تورکیا.

ئەم گەڵاڵەیە کە لە چوارچێوەی پاکێجێکی هاندان بۆ پتەوکردنی یەدەگی دراوی بیانیی کە کێشەی زۆری هەیە لە تورکیا پێشکەش کرا، لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە تورکیا رەخنەی لێگیرا و وەک تاکتیکێکی نوێ بۆ ڕاکێشانی پارە بۆ تورکیا کە جێی پرسیارە.

ئاماژە بەوەدەکرێت، “ڕوون نییە سەبارەت بەوەی کە چۆن سەرچاوەی ئەو پارانەی کە دەهێنرێنە ناو وڵاتەوە وردبینیی دەکرێن. قبوڵ ناکرێت بۆ کۆمپانیاکانی شێڵ کە سەروەت و سامانەکانیان گواستەوە بۆ پەناگەی باج و ئەژمێری دەریایی کە ئەم سەروەت و سامانانە بە جۆرێک بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەمان.” پاکێجی لێبوردنی سامان”، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن بۆچوونی ناکۆکی خۆیان بۆ راپۆرتی لیژنەی پلاندانان و بودجە خستەڕوو و هەروەها نیگەرانی هاوشێوەیان دووپاتکردەوە. ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ئامانجی پڕۆژە یاساکەی بە هەوڵێکی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن حکومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە وەسفکرد .

ماڵپەڕەکە جەختی لەوەکردوەتەوە: “تورکیا ئێستا بووەتە پەناگەیەک بۆ چالاکییەکانی سپیکردنەوەی پارە کە لەلایەن گرووپی تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانانیی ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕێکدەخرێن. ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە تیرۆریستییەکان دۆزراونەتەوە کە سیستەمی دارایی تورکیا بۆ ئاسانکاریی گواستنەوەی پارە بەکاردەهێنن.”

ئەوەش لە راپۆرتەکەدا هەیە، “گۆڕینی تورکیا بۆ ناوەندێک بۆ ئەم جۆرە چالاکییانە لەم ساڵانەی دواییدا لە لایەن حکومەتی ئەردۆغانەوە ئاسانکاریی بۆ کراوە. ئیدارەی ئەو وڵاتە بڕگەی جۆراوجۆری لێبوردنی سەروەت و سامانی خستۆتە ڕوو، بەڵێنی هیچ وردبینییەک و سەپاندنی ڕێوشوێنی تاوانکاریی یان ئیداریی بۆ ئەو پارانەی هێنراونەتە ناو تورکیا نییە.”

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە: پێدەچێت پڕۆژە یاساکە بە شێوازێکی هاوشێوە پەیڕەو بکرێت، هەرچەندە بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر لە پڕۆژەکانی پێش خۆی، بە هاندان بۆ گواستنەوەی پارە بۆ تورکیا بەبێ ئەوەی پرسیار لەبارەی بنەچەی ئەوانەوە دروست بکات.

دەستەی ئەرکی کاری دارایی (FATF) کە ڕێکخراوی جیهانیی چاودێریی سپیکردنەوەی پارە و دارایی تیرۆریستانە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تورکیای خستە لیستی خۆڵەمێشی چالاکییەکانی دارایی تیرۆریستان.

چوار ماددەی پڕۆژە یاساکە پێشبینیی ئەوە دەکەن کە ئەگەر کۆمپانیاکان ئەو قازانجانەی لە دەرەوەی وڵات بەدەستیان هێناوە بهێننە تورکیا، نیوەی ئەو قازانجانە لە باجی داهات یان کۆمپانیاکان بەخشراون. کەمکردنەوەی باجەکە لەسەدا ٥٠ بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەک تەلارسازیی، ئەندازیاریی، دیزاین، نەرمەکاڵا، پەروەردە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کە لە دەرەوەی وڵات پێشکەش دەکرێن جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر هەموو داهاتەکەی بهێنرێتە تورکیاوە بۆ ٨٠% زیاد دەکرێت.

هەروەها ئەوەشی تیادا خراوەتەڕوو “لە دوا بڕگەی مادەی ٥٩ی پڕۆژە یاساکەدا پێداچوونەوەیەکی بۆمبڕێژکراو بە خاک سپێردرا، کە تێیدا هاتووە “سەرۆک دەسەڵاتی هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ماددەیە، بە تاک یان بە کۆمەڵ ڕێژەی باجەکانی پەیوەست بە بارگرانیی باج کەم بکاتەوە بۆ سفر یان زیادیان بکات تا دەگاتە ئەو رێژەیەی باجی کۆمپانیاکان، بۆ کەمکردنەوەی رێژەکانی تر بە تاک یان بەکۆمەڵ بۆ سفر یان زیادکردنیان تا لەسەدا ١٠٠.”

بە واتایەکی تر “ئەردۆغان دەتوانێت رێگە بە لێخۆشبوونی تەواوی باج بدات بۆ ئەو قازانجانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا ئەگەر بڕیاریدا ئەو کارە بکات، بەبێ ئەوەی هیچ پێداچوونەوەیەکی یاسایی یان دادوەریی بە بڕیارەکەیدا بکرێتەوە.”

هێا بۆ ئەوەشکراوە: “ئەم پێداچوونەوەیە بووەتە هۆی دروستبوونی جەنجاڵیی لەنێو لایەن ئۆپۆزیسیۆنەکان و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرۆک ئەردۆغان دەسەڵاتی سەرەکیی دەزگای یاسادانان کە سەپاندنی باج و پەسەندکردنی رێگەکانی کۆکردنەوەی باجەکانە، دەستی بەسەردادەگرێت. لە ماددەی ٧٣ی دەستووری تورکیادا بە ڕوونیی باس لەوە دەکات کە وەرگرتنی باج تەنیا لە ژێر دەسەڵاتی پەرلەماندایە.”

ماڵپەڕی “Middle East Forum” باس لەوەشەکات: بۆ سنووردارکردنی مشتومڕ لەسەر پڕۆژە یاساکە، حکومەت گۆڕانکارییە پێشنیار کراوەکانی لە پڕۆژە یاسایەکی گشتگیردا ناشت کە ٨٦ مادەی تێدایە و کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بەرفراوان دەخاتە ناو ٣١ یاساوە. نیوەی ئەم گۆڕانکارییانە پەیوەندییان بە گۆڕانکارییەکانی رێساکانی باجەوە هەیە. راپۆرتی توێژینەوەی کاریگەرییە یاساییەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکان تەنها پێش کۆبوونەوەکەی ٢٨ی تشرینی دووەمدا رادەستی ئەندامانی لیژنەکە کرا، ئەمەش توانای ئۆپۆزیسیۆنی سنووردار کرد بۆ پێداچوونەوەی ورد بە هەڵسەنگاندنەکە.

هەروەها ماڵەڕەکە باس لەوەداکات، لیژنەکەی پەرلەمانی تورکیا کە لەلایەن پارتەکەی ئەردۆغان و نەتەوەپەرسەکانەوە کۆنترۆڵکراوە هیچ دەرفەتێکیان نەداوە و پرۆژە یاساکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان پەسەند کردوە و جەختیکردوەتەوە “هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەک سەندیکاکان و گرووپە بەرژەوەندییخوازەکانی هاووڵاتییان و ئەوانی تر بانگهێشتی لیژنەکە نەکران بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساکە بخەنەڕوو. ئەوانیش بەشێک نەبوون لە هیچ گفتوگۆیەک کاتێک پڕۆژە یاساکە لەلایەن حکومەتەوە داڕێژرا، هەروەها لیژنەکە کە زۆرینەی پەرلەمانتارانی پارتەکەی ئەردۆغان و هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکانی زاڵن بەسەریدا، لە ماوەی دوو رۆژدا هەموو گۆڕانکارییەکانی پەسەند کرد بەبێ ئەوەی دەرفەتێکی زۆر بۆ پەرلەمانتاران بڕەخسێنن تا تاوتوێی پڕۆژە یاساکە بکەن.”

ئەوەشی راگەیاندوە، “هەرچەندە زۆرێک لە گۆڕانکارییەکان کەوتنە ژێر دەسەڵاتی لیژنەکانی تری پەرلەمان، وەک لیژنەی کارە گشتییەکان، پلاندانان، گواستنەوە و گەشتوگوزار، هەروەها لیژنەی دەستووریی، بەڵام هیچ کامیان ئەو پڕۆژە یاسایەیان نەخستە کارنامەی خۆیانەوە. ئەوان پێداچوونەوە و مشتومڕیان ئەنجام نەدا، هەرچەندە سەرۆکایەتیی پەرلەمان پڕۆژە یاساکەی ئاڕاستەی ئەو لیژنانە کرد بۆ ئەوەی ڕای ئەوان وەربگرێت.”

ئۆپۆزیسیۆن ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکارییەکان تەحەدای زیاتر بۆ تورکیا دروست دەکەن، بەتایبەتیی بە لەبەرچاوگرتنی چاودێرییکردنی ئەو وڵاتە کە لە ئێستاوە لەلایەن رێکخراوی FATFەوە بەرزتر بووەتەوە. ئەوان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەوەی کە ئەو پڕۆژە یاسایە دەتوانێت هەوڵەکانی تورکیا بۆ دوورخستنەوەی خۆی لە لیستی خۆڵەمێشی تێکبدات.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٣، لەلایەن رێکخراوی FATF بڵاوکراوەتەوە، تورکیا هێشتا سەرپێچیی ستراتیژیی لە پابەندبوون بەو راسپاردانەی رێکخراوی FATF دا دەکات، ڕاپۆرتەکە داوای لە تورکیا کردووە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەکی وردتر لە سپیکردنەوەی پارە و هەروەها لێکۆڵینەوەی دارایی زیاتر لە دۆسییەکانی تیرۆر ئەنجام بدات.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کەموکوڕییانە و بەرزکردنەوەی رژێمی دژە سپیکردنەوەی پارە/بەرەنگاربوونەوەی دارایی تیرۆر (AML/CFT)، تورکیا پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر دەبێت. ئەمەش بەهێزکردنی چوارچێوەی ڕێکخستنی دارایی خۆی، چڕکردنەوەی هەوڵەکانی جێبەجێکردنی یاسا و پەرەپێدانی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و چالاکییەکانی دارایی تیرۆریستیی لەخۆدەگرێت.

“خراپ بەکارهێنانی بەربڵاوی سیستەمی دارایی تورکیا، لەلایەن توخمە تاوانکارییە جیاوازەکانەوە، لەوانە گرووپە مافیاییەکان، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، گرووپەکانی تاوانی رێکخراو و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی بەرفراوان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژینگە سیاسییە رێگەپێدراوەی کە حکومەتی سەرۆک ئەردۆغان پەروەردەی کردووە”.

ئەو میکانیزمەی حکومەتی ئەردۆغان بۆ راکێشانی پارەی نایاسایی و هەروەها سامانی دەستکەوتووی یاسایی بەڵام ڕانەگەیەندراو بەکاری دەهێنێت، لە یاسای تورکیادا بە “لێبوردنی سامان” ناودەبرێت.

بەگوێرەی هەموارکردنەکە، ڕێگە بە هیچ وردبینییەک یان لێکۆڵینەوەیەک لەم جۆرە سەروەت و سامانە نادات لە هیچ بارودۆخێکدا، پارێزبەندی تەواو بۆ سپیکەرەوەی پارە و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ئەوانی دیکە دابین دەکات کە سامانەکانیان بۆ تورکیا دەگوازنەوە. هەروەها ئەو کەسانەی کە پێشتر لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوون لەلایەن وردبینیکەرانی حکومەتەوە دەتوانن ئەم هەموارکردنە بقۆزنەوە بە ئیدیعاکردنی ئەوەی کە ئەو سامانەی کە لە ژێر وردبینیدادایە لە ڕێگەی ئەو جۆرە گواستنەوەیانە بەدەست هاتووە. ئەم هەموارکردنە خزمەت بە گرووپەکانی تاوان دەکات و ڕێگەی پێداون کە بە بەکارهێنانی بانکەکانی تورکیا و سیستەمی دارایی تورکیا پارە سپیی بکەنەوە.

هەروەها لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئەوەش هەیە: “تورکیا نەک هەر رێگەی بە گرووپە تاوانکارییە رێکخراوەکان و رێکخراوە تیرۆریستییەکان داوە کە سیستەمی دارایی و بانکی تورکیا بۆ جوڵەی سندوقەکان سودی لێوەربگرن بەڵکو رێوشوێن و میکانیزمەکانیش بە شێوەیەکی خراپ بەکارهێناوە کە مەبەست لێی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرە بۆ مەبەستی سیاسیی لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە حکومەتە بیانییەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گروپە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە، لەبارەی خراپ بەکارهێنانی سیاسەتی دارایی تورکیا رەخنەیان لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا گرتووە.”

لە تورکیا کە لێکۆڵینەوەوە لەم بارەیەوە دەکرێت، مەترسییەکی جددیی لەسەر سەروەریی یاسا و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ لە تورکیا دروست دەبێت. لە ساڵی 2021، ئەو ساڵەی تورکیا خرایە لیستی خۆڵەمێشیFATF، حکومەتی ئەردۆغان دەستی بەسەر سەروەت و سامانی ڕۆژنامەنووساندا گرت بە تۆمەتی پارەدارکردنی تیرۆر کە دروربوو لەراستییەوە لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی رۆژنامەگەرییدا.

جێبەجێکردنی یاسا و دامەزراوە دادوەرییەکان لە تورکیا وا وابەستەن بە ئاڕاستە سیاسییەکانی حکومەتەوە، توانای ئەوەیان نییە بێلایەنانە و بەبێ لایەنگریی مامەڵە بکەن. لە ئەنجامدا، ئەو کارانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان دەگیرێنەبەر، لەوانەش سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، وەک کاریگەریی ڕەچاوکردنی سیاسیی سەیر دەکرێن نەک تەنها لەسەر بنەمای بەڵگە و سەروەری یاسا.

ماڵپەڕەکە جەختی لەوەشکردەوەتەوە: حکومەتی ئەردۆغان بەو پڕۆژە یاسایە، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی دووپات کردەوە کە هیچ بەرژەوەندییەکی ڕاستەقینەی نییە لە گەڕاندنەوەی سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە ماف و ئازادییەکان یان سەرکوتکردنی ڕاستەقینەی تاوانەکان.

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …