پەرلەمانتارێکی عێراق: حیزبەکەی بارزانیی بەردەوامە لە قاچاغچێتیی نەوت  

پەرلەمانتارێکی پێشوی عێراق رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیی، بەردەوامە لە بە قاچاغ بردنی نەوت و سەرچاوەکانی دیکە هەتا ئەو کاتەی رێوشوێنی یەکلاکەرەوە لەلایەن بەغدادەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم مەلەفە دەگیرێتەبەر.

محەمەد ئیبراهیم – پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند، “بە قاچاغ بردنی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە بەردەوام دەبێت، هەتا ئەو کاتەی رێوشوێنی حکومەت دەگیرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دۆسییەی هەناردەکردن و کۆنترۆڵکردنی بەشێک لەو بوارانەی کە حیزبەکەی بارزانیی سوودی لێوەردەگرێت لە بەدەستهێنانی سامان دا”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر سوپای عێراق بەشێک لەو ناوچانەی کە سەروەت و سامانی تیادایە کۆنترۆڵ نەکات، کە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لێیان کشاونەتەوە، هەموو ڕێککەوتن و گریمانەکان و هەناردەکردنەکان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە تەنها قسەی بێ کەڵک دەمێننەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “حیربەکەی بارزانیی بەرەو هەر ناوچەیەک هەنگاو دەنێت کە توخمەکانی پارتی لێی بکشێنەوە، بەتایبەتی کە هەندێک ناوچە نەوتی تێدایە یان دەکەوێتە سەر ڕێگای هەناردەکردنی سامان بۆ دەرەوەی وڵات، هەر بۆیەش بۆ دەستبەسەردا گرتنی هەنگاو دەنێت، وەک ئەوەی لە مەخمور لە ساڵی 2019دا و ئەم ماوەیەی دوایی روویدا.”

و: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …