پەیمانی کۆمەڵایەتیی دەتوانێت ببێتە دەستووری بنەڕەتیی بۆ سوریا

هاوسەرۆکی نووسیینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە رایگەیاند، پەیمانی کۆمەڵایەتیی لە ئاستێکدایە کە لە داهاتوودا دەبێتە دەستووری بنەڕەتیی سوریا و وتی:”چیتر سوریا ناتوانێت ببێتە کۆماری عەرەبیی سوریا.”

هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە، سیهانۆک دیبۆ، ڕایگەیاند مافی گەلی عەرەب، کورد، ئەرمەن، سووریی، و چەرکەسیەکانیش وەک یەک لە پەیمانی کۆمەڵایەتیدا مسۆگەر کراوە و وتی:”ئەم ڕەوشە کۆڵەکەی سەرەکیی پێوانەکانی پەیماننامەکەیە.”

هاوسەرۆکی نووسیینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیی (پەیەدە)، سیهانۆک دیبۆ، کە ئەندامی لیژنەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیی بوو، رایگەیاند، پەیماننامەی کۆمەڵایەتیی لە کاتێکدا ئامادەکراوە کە سوریا لە هەموو لایەکەوە لە ناو قەیران و چەقبەستوویی دایە و وتی:”لەکاتێکدا کە دوای 100 ساڵ جارێکی دیکە دەسەڵاتی دەوڵەت نەتەوە بەسەر کۆمەڵگادا سەپێندرا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان هەنگاوێکی بەرەو دیموکراسیی ڕادیکاڵ هەڵگرتووە، لەم سەردەمەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیی پێشەکەش کرد.”

 لە کۆمۆنەکانەوە تا ئەنجومەن

ئاماژەی بۆ سیستەمی کۆمۆن کرد، ئەنجومەن و کانتۆنەکان راکێشا و وتی:”بە ئاماژەدان بە پەیمانی کۆمەڵایەتیی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکانی پەیماننامەکان لە وڵاتانی خاوەن هەمان کێشە، ئەنجامەکان بەدەست هاتوون. هەوڵێکی زۆر درا بۆ دروستکردنی پەیمانێکی کۆمەڵایەتیی. هەنگاوێکە بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا چارەسەرکردنی گوشار و سەختییەکانی هەرێمەکە، بۆیە پێویستی بە بەڕێوەبردنی سیستەمێکە یەکێتیی بە بنەمای خۆی وەربگرێت، کۆمۆنەکان، شارۆچکەکان، شارەکان، کانتۆنەکان و شارەوانییەکان دەبێت بە هاودەنگییەوە کاردەکەن، پشت بە بەهێزکردنی ماف و یاسا دەبەستن.کۆمۆنەکان کە نوێنەرایەتی گەل دەکەن، دەگەنە ئەنجومەنی دیموکراتیک، بۆ ئەوەی بیر و ئیرادەی گەل بۆ خۆیان بە بنەما وەربگرن.”

 ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلان

باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکیی گەلان کرد و:”ئەنجومەن بڕیار لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات. ئەنجومەن چاودێری و چالاککردنی دامەزراوەکان دەکات، ئەمەش پەیڕەوی  لە پێوانێک دەکات کە لە پێشەکی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییدا دیاری کراوە. سیستەمێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیی و هاوسەرۆکی بەڕێوەدەبات. بە پشت بەستن بە کۆمەڵگا ئابووریی دادەمەزرێنێت و لە خزمەت کۆمەڵگادا دەبێت، بە کورتی بەرامبەر هەموو جۆرە بەربەستێک لەبەردەم دیموکراسیدا بەرپرسیارە. پێویستە نوێنەرایەتی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە ئەنجومەنەکەدا هەبێت، نەک تەنها ئەنجومەنێکی گرنگە بۆ سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکوو بۆ دروستکردنی ئاشتی و ئارامی لە هەموو جیهاندا گرنگە.”

 پشت بەسیستەمی کۆنفیدڕاڵی دەبەستێت

جەختی لەوەشکردەوە، پشت بە سیستەمی کۆنفیدراڵی دەبەستن، شوێن و گرنگیی و ئەرک و بەرپرسیارێتی هەر دامەزراوەیەک جیاوازە، پێویستە بچنە ناو سیستەمێکی هاوپەیمانیەوە. ئەوان لە چوارچێوەیەکدا هاوئاهەنگ دەبن کە هەموو دامەزراوانە لە خۆ دەگرێت و وتی:”هەر قۆناغێک دەگیرێتەبەر، تەواوکەری قۆناغی داهاتوو دەبێت، لە سیستەمی ئێمەدا کۆمۆن جەوهەرییە. کۆمۆنەکە، ئەنجومەنی گەڕەکەکان، شارۆچکەکان، کانتۆنەکان و گەل پێکەوە دیموکراسی پێکدەهێنن.”

 ئابووریی بە پێی پێویستی خۆی هەیە

لەوەش دەدوێت، کە ڕۆڵی ئابووریی، تەندروستیی و پەروەردە بۆ گەشەکردن گرنگە و وتی:”رۆژئاوای کوردستان بە سامانە سروشتییەکانی ناسراوە و دەوڵەمەندە بە زەوی و ئاو و نیشتەجێبوون پێویستی بە ئابوورییەک هەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەل بکات، خۆبەڕێوەبەری دەبێتە بنەما، جگە لەوەش هیچ بەربەستێک لەبەردەم پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمەکە دانانرێت چونکە هەڕەشە و شەڕ لە دژی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بەردەوامە، کێشەی ئابووریی ئارام هەیە. سەرەڕەای ئەمانە پێداگریی لە سەر ئابوورییەک دەکرێت کە بەرژوەندیی گەلان بەبنەما بگرێت.

تەندروستیی بێبەرامبەر

ئەوەشی وت، بۆ ژیانێکی بە تەندروستیی باش، بڕیاری گرنگ و جددیی درا. بە بنیاتنانی ئابوورییەک کە بەرژەوەندی گەل بەبنەما بگرێت، گرنگتریین ئامانجمان دانانی سیستەمێکی چاودێریی تەندروستیی بێبەرامبەرە. ئێستاش سەرەڕای هەموو هێرش و هەڕەشەکان، هەنگاوی گرنگ نراوە.

 پەروەردە بە زمانی دایک

هاوکات لەگەڵ پاراستنی مافی ڕۆشنبیییری ،کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکانی گەل، مافی پەروەردەش پارێزراون. هەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی هەیە بە زمانی دایکی خۆی فێری نووسیین و قسەکردن ببێت. ئێستا هەر نەتەوەیەک بە زمانی دایکی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان پەروەردە وەردەگرێت ئێستا پەروەردەی زمانی عەرەبیی و کوردیی هەیە، هەوڵدەدرێت خوێندن بە زمانی سریانییش دەستپێبکات.

 کۆماری گەلان

سیهانۆک دیبۆ سەبارەت بە پێناسەی کۆماری سوریای دیموکراتیک کە لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتییدا پێناسە کراوە، وەها  هەڵسەنگاندنی کرد:”سەرەڕای کورد، عەرەب، ئاشووریی-سوریانیی، تورکمان، ئەرمەنیی، چەرکەسیی، چیچانیی، موسڵمان، مەسیحیی و ئێزیدیی، ٣٨ هەمە ڕەنگی جیاوازی دەیکە هەیە، نابێت بە چاوی کەمینە یان زۆرینە سەیری گەلی سوریا بکەین، هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوەیە هەڵەیە، ئێمە کۆمەڵگەیەکی دەوڵەمەند و ڕەنگاوڕەنگمان هەیە، لە پێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سوریا نابێت تەنها کۆماری عەرەبیی سوریا بێت. لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتییدا مافی هەموو گەلان مسۆگەر کراوە.”

 هەڵبژاردنیش دەکرێت

ئەوەش رادەگەیەنێت، کۆبونەوەی گشتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەم نزیکانە لێدوانێک سەبارەت بە کاتی هەڵبژاردنەکان دەدات و ڕایدەگەیاند:”دەبێت لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دابمەزرێت، جگە لەوەش بۆ پاراستنی هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتیی دەبێت شاندێک دیاری بکرێت.”

 دەتوانێت کۆتایی بە قەیرانەکە بهێنێت

سیهانۆک دیبۆ هێمای بۆ ئەوەشکرد، کە پەیمانی کۆمەڵایەتیی دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە دەستووری بنەڕەتیی سوریا و وتی:”پەیمانێک دەتوانێت کۆتایی بە قەیران و ئاڵۆزییەکانی سوریا بهێنێت و ڕێگریی لەهەر جۆرە نزیکبوونەوەیەک بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلانەوە بکات. هەرێمەکە بۆ یەکەمجار فەلسەفەی نەتەوەی دێموکراتیکی تێدا جێبەجێ کرا، لە پێشەوەی هاوپەیمانییەکەدا دەبێت، لە بەرامبەر  عەقڵییەتی جنسیەتی، ئایینیی و نەتەوەپەرەستییدا کە پێش بە ئیرادەی گەل دەگرێت هەڵدەستێت و هەوڵی چارەسەری بەردەوامیی دەدات.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …