تەڤگەری ئازادیی لەبارەی هێرشەکەی شیلادزێ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەر کوردێکی ئازادییخواز لەدیدی دەوڵەتی توركیا  گەریلایەکە

جارێكی تر، دەوڵەتی فاشیستی توركیا، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردە سەرگوندی دێوكێ لە شارەدێی شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆك، ئەمەش بووە هۆكاری شەهید بوونی دوو هاووڵاتی سڤیل. ئەمە یەكەم جارنییە و دوا جاریش نابێت كە دەوڵەتی  فاشستی توركیا، هێرش بكاتە سەر خەڵكی سڤیل لە كوردستان، ئەوەی بۆ ئەو گرنگە كورد كوشتنە، ستراتیجی دەوڵەتی توركیا بە ئاشكرا داگیركردنی كوردستان و جینۆساید و قەتڵ و عام کردنی گەلی كوردە.

بێدەنگیی دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، نیشانەی نەبوونی سیادەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخێکی قوڵە هەندێ كوردی خۆفرۆش، لە پێناو بەرژەوەندیی تەسک و تایبەتدا، كاری سیخوڕیی بۆ دەوڵەتێكی داگیركەر و دژە كورد دەكەن، تەنانەت زورجار پاكانە بۆ هێرشە دڕندەكانیشیان دەكەن، بە تایبەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئێستا بە دڵ و بە گیان هاوكاریی و سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی توركیا دەكات.

جەماوەری بەشەرەفی كوردستان، ئەم دەوڵەتە شۆڤێنییە، پیلانی لەناوبردنی هەموو گەلی كوردی هەیە، هێزە كورد فرۆش و بازرگانانی خوێن، دەستیان خستوەتە ناو دەستی یەك و دژی گەلەكەمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان هێرش دەکەن. بزوتنەوەی ئازادیی گەلی كوردیش، بە ڕابەرایەتیی رێبەر ئاپۆ توانیوێتی گەورەتریین گورز لە سیاسەتی داگیركاریی و خیانەت بوەشێنێ، ئەم بزوتنەوەیە گەیشتوەتە ئاستێكی وا كە سەركەوتنی گەورە نزیكە.

ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، ئەو هێرشە دوژمنكارە تیرۆریستییانەیەی دەوڵەتی توركیا و هاوپەیمانەكانی و كوردە بەكرێگیراوەكان شەرمەزار دەكەین. داوا لە گەلە خۆڕاگرەكەمان دەكەین كە بە هیچ شێوەیەك بێ دەنگ نەبن لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی  توركیا و خیانەتی “پ د ك”  كە بووەتە داردەستی ئەم دوژمنە سەرسەختەی گەلی كورد. لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم شكۆی شەهیدانی گوندی دێوكێ و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و دیموكراتی دادەنەوێنین و ئەم هێرشە تیروریستییانەیە زیاتر هانمان دەدات بۆ تێكۆشان و خۆڕاگریی.

نەمری و سەربەرزیی بۆ شەهیدان كورد و كوردستان

نەفرەت لە دەوڵەتی شۆڤێنی توركیا و خیانەتكاران

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان

٢٠٢٤/٣/٨

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …