کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ئەم ئیرادەیە گۆشەگیریی دەشکێنێت

لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی کە بە هەزاران گەنج بەشدار بوون، راگەیەندرا:”خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەم ئیرادە و بڕوایە دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیریی و لەناوبردنی فاشیزم و جەختیشکرایەوە: ئیرادە و ناسنامەی خۆمان لە پارادایم و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لاندا دۆزیوەتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، لە ئامەدی باکوری کوردستان لە ناوچەی رەزان، یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە دروشمی ” ژیانەوەی گەنجان” دەستی پێکرد. بە هەزاران گەنج بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد. لە کۆنگرەکەدا گەنجان بە دروشمێکی نووسراو داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسییان کرد. گەنجان بە دروشمی”بژی بەرخۆدانی زیندان” ئاماژەیان بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانییان کرد. هاوکات دروشمی “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بژی سەرۆک ئ-ا-پۆ” وترایەوە. هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی-تونجەر باقرخان، زۆرێک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بەشداریی کۆنگرەکە بوون.

سەنەم ئەریش – ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە کۆنگرەکەدا، سڵاوی لە گەنجانی شۆڕشگێڕ و ئازادییخواز و تێکۆشەران کرد و وتی:” سڵاو لە ئێوە و سڵاو بۆ کەسانە دەنێرین لە زیندانەکاندا کە بە برسییکردنی جەستەیان بەرخۆدان دەکەن؛ سڵاو بۆ دایکانمان کە ئیشکگریی دادپەروەریی بەڕێوەدەبەن. سڵاو لە گەنجانی وڵاتپارێز، لەوانەی بۆ ئاییندەیەکی ئازاد تێکۆشان دەکەن، سڵاو لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان.”

سەنەم ئەریش راشیگەیاند:”ئێمە سەرەڕای هەموو سیاسەتە تایبەت و چەقبەستووەکان دژ بە فاشیزم شەڕدەکەین. تێکۆشانمان لە پرۆسەیەکی گرنگ و مێژووییدایە و ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەنرختر دەکات ئەو مانگرتنانەیە کە هەڤاڵانمان لە زیندان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیرییەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لان دەستیان پێکردووە. ئەمڕۆ لە زیندانی ئیمرالی چەمکی گۆشەگیریی زیاتر و زیاتر قووڵتر دەبێتەوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە زیاتر لە جاران گۆشەگیریی رەها و ئەشکەنجەی دەروونیی دەسەپێنن. ئەم گۆشەگیرییە لەسەر رێبەرایەتیی بەرهەمی کەسانێکە کە لە هێزی ئاگر دەترسن. چونکە دەزانن گەنجان و ژنان لە دەوری ئەم فیکرە کۆبوونەتەوە. ئیرادە و ناسنامەی خۆمان لە پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئ-ۆ-ج-ا-لاندا دۆزیوەتەوە. ئێمە بەم شێوەیە گۆشەگیریی هەڵدەسەنگێنین.”

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …