بە دڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدان دەکرێتەوە.

 

لە مەراسیمێکدا  تەرمی شەهید ڕێزان جاوید و دژوار کۆبانێ بەخاک سپێردران

تەرمی شەهیدان ڕێزان جاوید و دژوار کۆبانێ بە بەشداریی هەزاران هاوڵاتیی هەرێمی جزیر و لە مەراسیمێکی شکۆداردا بەخاک سپێردران.

هەزاران کەس لە  هەرێمی جزیر تەرمی شەڕڤانی یەپەگە دژوار کۆبانێ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕێزان جاوید (یوسف ڕەبانی)یان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لەگوندی داودیی شاری حەسەکە بە خاکسپارد.

بە مەڕاسیمێکی پڕلە شکۆ تەرمی شەهیدانیان لە بەردەم بینای ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە وەرگرت و بە کاروانی دەیان ئۆتۆمبێلی ڕازاوە بە وێنەی شەهیدان و گوڵەوە، بە وتنەوەی دروشمی “شەهید نامرێ” بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودێ  بەڕێکەوتن.

لە شەرەتای مەڕاسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دواتر ڕۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان کرد و ڕایگەیاند: “ئێمە بۆ ئازایەتی شەهیدان سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین. شەهیدان پێشەنگی ئێمەن و بۆ هەموو گەلان منارەن، ئێمە لە سایەی ئەوانەوە لێرەدایت”.

ڕۆژدا ئەحمەد باسی لەوەشکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت ئیرادە و ورەی گەلی ناوچەکە تێکبشکێنێت، بە پێچەوانەوە پێداگریی خۆیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان و پرۆژەی دیموکراتیکی ئایدۆلۆژیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر دەکەن”.

هەر لە مەراسیمەکەدا وتەبێژی یەپەگە نوری مەحمود وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: شەهیدان گەلی هەرێمەکەیان لە کۆمەڵکوژی پاراست. دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە تاوەکو پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک و ژیانی هاوبەش تێکبدات”.

نوری مەحمود ئەوەشی خستەڕوو و وتی: دەوڵەتی تورک ناتوانێت مێژووی بەرخۆدانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەناوببات. کارەکانمان بۆ دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە، کە کار بۆ پیلانی داگیرکەران دەکەن بەردەوامە، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت و دەبێت باجی کارەکانیان بدەن”.

دواتر ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) فۆزا یوسف ڕایگەیاند، گەلانی ناوچەکە، کە ڕۆڵەکانیان گیانیان بەخت کردووە، خاوەنی ئەم خاکەن و ڕایانگەیاند: “داگیرکەر ناتوانێت خەونی خۆی بۆ لەناوبردنی گەلانی ئازادیخواز بەدی بهێنێت. بە دڵنیایەوە شکست دەهێنن و ئیرادەی ئازاد سەردەکەوێت”.

فۆزا یوسف بەڵێنی بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دا، کە ئامانجەکانیان بەدی دەهێنن و درێژە بە رێگای شەهیدان دەدەن. داواشی لە گەنجان و هاوڵاتیان کرد، کە دژی هێڵی خیانەت بوەستنەوە و بچنە ڕیزی هێزە سەربازییەکانەوە تاوەکو هێرش و پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر تێکبشکێنرێت.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، تا دوا هەناسە گەلانی هەرێمەکە دەپارێزن. وتیشی، گەلی هەرێمەکە تا بەدیهێنانی ئازادی و ژیانی شکۆمەندانە و برایەتیی گەلان لە ژێر چەتری پڕۆژەی دیموکراتیدا بە بێ ڕاوەستان کار دەکەن.

 

رێزان جاوید ڕۆژی ٦ی ئاب لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ گەڕەکی سەناعەی شاری قامیشلو و دژوار کۆبانێ لە ١٠ی ئاب لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی مەلە سبات لە شاری قامیشلو شەهید بوون.

 

س_ع

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *