نزیکەی١٠٠رێکخراو و دەستەی یاسایی لە سووریا داوای ناوچەی دژە فڕین دەکەن

٩٩ رێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دروست بکرێت.

٩٩ ڕێکخراو و دەستەی یاسایی و مەدەنیی لە سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد، داوایانکرد ناوچەی دژەفڕیین لە هەرێمەکەدا دروستبکرت.

ئەو ٩٩ رێکخرا و دەستەی یاسیی و مەدەنییە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی رایگشتییان کردوە، ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر هەرێمەکە دەستپێکردوە و هەموو یاسا و پێوەرە نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردوە، هێرشی گەورە گەیشتووەتە ناوەندە تەندروستیی و خزمەتگوزارییەکان و ماڵ و موڵکی تایبەت و گشتیی هەرێمەکە، هەروەها چەندیین هاووڵاتیی شەهیدبوون و دەیان هاووڵاتیی بریندار بوون.

هەروەها رێکخراوەکان، ئەم داواکارییانە ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەواوی دەستە و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن:

  • “ئاسمانی هەرێمەکە لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دابخرێت.
  • هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی سوریا دەربچن.
  • با کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بکەوێتە کار.
  • پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و دامەزراوەکانی دژی هێرشەکان بووەستنەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …